سروشت و ژینگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری کوردستان، لەبارو دەوڵەمەند و دڵڕفێنە و هەڵکەوتەکەی وەهایە کەلە زۆر بوارەوە بە شاڕێ و بووکی ناوچە دێتە ئەژمار
بێهروز ئەردەڵان
سروشت وژینگەی سیاسی وکۆمەڵایەتی وئابووری کوردستان ، لەبار و دەوڵەمەند ودڵڕفێنە وهەڵکەوتەکەی وەهایە کەلە زۆر بوارەوە بە شاڕێ وبووکی ناوچە دێتە ئەژمار.سەرچاوەی ژێر زەوی وسەرزەوینی ،ژێرخان وسەرخانی لەپلەی هەرێ بەرز داناوە و به‌پێی ئەم تایبەتمەندیانە کەبۆتە بەڵا بۆگیانی، نا ئارامی وناسەقامگیری وژیانێکی تفت وتاڵ وبەڵا و ناخۆشی و نەهات وپاکتاوکردن بۆتە چارەنووسی. چاوی ته‌ماحی داگیرگەران ودژمنانی مرۆڤایەتی له‌سه‌ر بووه و له‌پێناو ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی خێر وبیری ده‌یان پیلانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمایه‌تی گێڕدراوه.ساڵهای ساڵە لەبەردەمی هێرش وفەوتانە وهەتا ئەم چرکەساتەی ژیان ، دژمنان بە بەرگ وبیری جیاواز هەوڵی نەمانی دەدەن وگەلەکۆمەی لێدەکەن. ئیمپڕاتورە شکستخواردوەکانی ڕابردوو کە ئێستا لەشێوە وشکڵی عەمامە وسوڵتان بەدیارکەوتون ،هەموو ناکۆکیەکانیان لەسەر بنەمای تواندنەوەی گەلی کورد کۆتایی هێناوە وشەڕی دەیان ساڵەیان بەهۆی ڕێکەوتن لەسەرچۆنیەتی دابەشکاری خاک وگەلی ئەم نەتەوە خاوەن شارستانیە کۆتا پێدەهێنن .
ئه‌م زۆڵم و زۆر‌و ستەمەی داگیرگەران بە هۆکاری خیانەتکاران ودژمنانی نێۆخۆیی سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی کوردستان و نیشتمانەکەی،چەمکی ناسیونالیست وڕزگاری لەنێو جەماوەری کوردستان بە پێی سروشتێکی مرۆڤانە پەرەپێداوە وبەلەبەرچاوگرتنی ڕەهەندەکانی خەباتێکی مودێڕن، زه‌رووره‌تی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی رزگاریخوازانەی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی هێناوەتە ئاراوه‌و وا زیاتر له‌سه‌ده‌یێکه خه‌باتی بێوچانی ده‌ستی پێکردوه وله‌پێنا رزگاری خاک وگه‌لدا،هه‌زاران که‌س گیانی پاکیان لەڕێگەی ئەم کاروانه درێژ مەودایەکه‌خۆی له رزگاری لەژێردەستی وئازادی ودیموکراسیدا ده‌بینێته‌وه، بەخشیوە.
خەبات بۆ ئازادی تێچووییکی زۆری گیانی بووە وشۆڕش لەدووی شۆڕش دەستی پێکردووە.بەرخودان وگیان بازی بۆ مانەوەی گەلێکی کۆڵنەدەر زۆرجار کەوتۆتە لێواری ڕمانێکی درەنگ ڕابوونەوە وبەم دۆخەش ڕەچاوی بنچینەکانی ماف وئازادی کردووە ولەهیچ حاڵەتێکدا ناسیونالیستێکی بەرچاوتەنگ وڕەگەز پەرست بەواتای ڕق وتۆڵە لەم جووڵانەوەدا جێگەی نەگرتووە،بەڵکوو ڕەووتی ئازادیخوازانەو خۆڕاگرانەی لەهەردوو لایەنی نیزامی وئیدئۆلۆژیک لەسەر پێوەر وستانداردە مرۆڤایەتیەکان بردۆتە پێش. بزاووتی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کە زادەی کۆی بیروچوونی کۆمه‌ڵگای کوردستانە، بەپێی نەرێت ئازادی بیروباوه‌ر له‌پێشه‌وه‌ی کاروخه‌باتی گه‌له‌کەی بووه و هیچ هێرش وگژەباییکی ڕۆژگار نەیتوانیوە ڕێڕەوی کورد وکوردستان بەبیانووی هێرشی فەرهەنگی وقڕکردن بگۆڕێت وبیخاتە سەر ڕێچکەییک کە ببێتە بەهەمهێنەری ڕێکخراوەی توندڕەو لەجۆری داعش وهتد..............
خاوه‌نی ئەم فه‌رهه‌نگەیە وڕێچکه‌و ڕێبازی دیاره ولە هه‌موو سه‌ختیه‌کانی ڕ٠ۆژگاریدا کە پڕانسیبەکانی خۆی پاراستوه ، ئازادی ودیموکراسی خاڵی جەوهەری ونەگۆڕی موبارزەی بوون. خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی بۆ ئەم نەتەوە دابەشکراوە زه‌رووره‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گرەو وهیچ هێزێک ناتوانێ به‌بی هه‌ڵگرتنی ئه‌م دروشمه لەپانتایی ئەم شۆڕشەدا جێگه‌وپێگه‌ی هەبێت.بابەتە نەتەوەییەکانی لەگەڵ پێوەرەکانی ئازادی تاک وکۆمەڵگا و چینەکان هاووتا کردووە و بەبێ ڕەد کردنەوەی بەرانبەرەکانی ،هەڵگری زامەکانی مرۆڤایەتی وخەمەکانیەتی وبەبێ دوو دڵی خەبات دەکا بۆ ڕزگاری وئازادی نەتەوەو نیشتمانەکەی. جووڵانەوەی مافخوازانەی نەتەوەکەمان لە جێگەییکەوە بۆ جێگەییک جیاوازی هەیە ولە ئێران کە ڕژیمێکی دڕندە ودیکتاتۆر حاکمە و تەنیا چەک هێزی یەک لاکەرەوەیە ودیالۆگ لەکەڵ ڕژیمەوە واتای نیەو ڕەدکراوەیە،بەم پێیە سەبک وجۆری خەباتی دیاری کردووە.
لەوکاتەوە که ده‌سه‌ڵات له تاجه‌وه بۆ عه‌مامه‌ی ئاخوندی گۆڕ٠درا و ڕ٠هنجی کورد بەفیڕۆ ڕۆشت و بێ ئاکام مایەوە، شۆڕشی کوردلەکوردستانی ئێران بهگوڕ٠تر له‌رابردوو ده‌ستی پێکرده‌وه‌و له‌گه‌ڵ زه‌رووره‌تی بەردەوامی به‌رخودان لەپێناو مانەوەو سەروەری نەتەوەیی، چه‌ندین حیزب و ڕێکخراو به‌هه‌ڵگرتنی بیر وئیدئۆلۆژی جۆراوجۆر هاتنه مه‌یدان و هێزەکان به‌پێی توانای خۆیان شه‌ڕیان له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ری تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ڕژیمی ئاخوندی ڕاگه‌یاند. لەم کاتەدا کە کوردستان ببووە سەنگەری ئازادیخوازان وخەباتکارانی سەرانسەری لەخۆی کۆکردبۆوە، بووە مەکۆی هەموو بیروچونێک. له‌ژێر کاریگه‌ری وهیژموونی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات بەڕێبەرایەتی شۆڕەوی،زۆربه‌ی حیزبه‌کان به باکگراوەندێکی چینایەتی وبەدوور له خواستی خه‌ڵک تاویان دایه خه‌بات و به‌هێنانی ئایدیای جۆراوجۆر بۆ ناو جه‌ماوه‌ری کوردستان،جۆره پێک دادانێکی فکریان دروست کرد کە بەخۆشیەوە ئێستا ئەم پێکدادانە کەم بۆتەوەو خاڵەهاووبەشەکان بە بنەمادەگرن بۆ دۆستایەتی.
بەداخەوە لە سەرەتای شۆڕش پێکدادانه‌کان بووه هۆی دوورکه‌وتنه‌وه‌ی به‌شێکی خه‌ڵک و به
هۆی سوربوون له‌سه‌ر چه‌سپاندنی ئایدیای زاڵ به‌سه‌ر گه‌لی خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ و کولتوری چه‌ند هه‌زارساڵه، هەوڵ دەدرا ڕه‌هه‌ندی خه‌بات له جه‌ماوه‌رییه‌وه به‌ره‌و و شۆڕشی چینایه‌تی بەرن و کۆمەڵگا بکەن بە چەندبەشەوە. ئه‌و هێز وپۆ٠Žتانسیه‌له‌ی که پێویست بوو له‌به‌رانبه‌ر ڕژیمدا به‌کار ببرێت، به‌کار نه‌هات و به‌م هۆیەو چه‌ند عاملی دیکه شۆڕش وسەرهەڵدان ڕووی لەلاوازی کردەوە. له‌م دەمەدا، زه‌رووره‌تێک خۆی ده‌ر ده‌خست ئەویش دامه‌زران و شکڵدان به سازمانێکە که خۆی له سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران‌دا بینیەوه وبە هەڵگرتنی بیر‌و ئیدەی نەتەوەیی هاتەمەیدانی تێکۆشان. ئه‌م ته‌شکیلاته به بیری ڕزگاری نه‌ته‌وایه‌تی وخاک له‌سه‌ربنه‌مای فه‌رهه‌نگ وکه‌له‌پووری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان نزیک بەچوار ده‌یه به‌رله‌ئێستا هاته مه‌یدانی خه‌بات وسەنگەری تێکۆشانی گه‌لی کوردی ئاوەدان کردەوە. سازمانی خه‌بات،هه‌رله ده‌سپێکی خه‌باتی چه‌کدارانه و شۆڕشگێرانه‌ی له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی ئاخوندی،رێبازێکی بۆ خۆی دیاری کردکه‌ئێستا بۆته ڕێچکه‌ی گشتی و ئه‌و هێزانه‌ی که‌سه‌رده‌مێک خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیان به دوا که‌وتوو وه‌سف ده‌کردو وئێستاش لەوپەری لاوازی‌دا پلار دەهاون، به توندی دژایه‌تی ئه‌م هێڵه‌یان ده‌کرد.
بۆ به‌رگرتن کاروچالاکی سازمانی خه‌بات له ناوچه‌کانی کوردستان،زۆرترین کێشه‌و له‌مپه‌ریان دروست کرد‌و هێزیان بۆ تواندنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌شکیلاته نه‌ته‌وەییه به‌کارهێناو زۆرجار گه‌له‌کومه‌ی لێکراوه.
هه‌وڵیان داوه پشتیوانانیشی لێ‌دوور بخه‌نه‌وه‌وبه بۆختان هه‌ڵبه‌ستنی ناڕه‌وا، به‌ساڵ ومانگان له‌هه‌موو یارمه‌تیێکی ماڵی بێبه‌شکراوه. ڕێکدەکە‌وتن له‌سه‌ر په‌راوێزخستنی و نه‌یارانه هه‌موو جۆره پیلانێکی له ناوچونیان گێڕاوه،به‌ڵام ئه‌و ئامانج و هێڵ ونیشانه‌ی که سازمانی له‌سه‌ردامه‌زراوه،هێما ونیشانێکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیە، نه‌ک نه‌یاران به‌م بۆنه‌وه نه‌یانتوانیوه لاوازی بکه‌ن به‌ڵکوو دژایه‌تی ئه‌م هێزانه بۆته تویشوی خه‌باتی خەڵک و سازمان وباشتر له‌هه‌رکاتێکی دیکه له‌مه‌یدانی موباره‌زه‌دا پێداگری له‌سه‌ر پاراستنی سه‌ربه‌خۆی وسەروەری کردۆتەوە وئەسڵەکانی پاراستووە. سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هاووکات له‌گه‌ڵ شه‌ڕی چه‌کدارانه وپارتیزانانه‌ی له‌دژی ده‌سه‌ڵا٠Žتی ڕژیمی ئاخوندی،هه‌وڵی داوه نه‌یارانی سیاسی وبیری ڕەدکردنەوە له‌وه بگه‌یه‌نێت که کوردستان موڵکی تاقمێکی تایبه‌ت نیه‌و فره‌چه‌شنی ئەوە دەخوازێت، هه‌موان باوەڕ به پلۆرالیزمی سیاسی بهێنن.ناسیونالیست وەک چەمک که ئێستا بۆته بیرێکی سه‌رده‌میانه بۆ ژێردەستەکان ،ده‌کرێت بکرێتە بنچینە وخاڵی کۆکەرەوەو هاووبەش . ڕزگاری نەتەوەونیشتمان وەک پڕۆسە ،کاکڵی خەباتە و‌ده‌توانێت هه‌موو له ده‌وری یه‌ک کۆبکاته‌وه‌وله‌پێناو ڕزگاری گه‌لی کوردا هیزی باوه‌ڕ به‌خۆ بوون زیاتر دەکات.بێگومان نه‌ته‌وه‌یێکی وه‌ک کوردکه خاوه‌ن پێناسه وناسنامه‌ی خۆیه‌تی وله باری شوناسی نەتەوەییەوە که‌می نیه،له‌زۆر بوعدەوە سه‌رچاوه‌ی هزره بۆ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه. کورد پێویستی به سازمان وحیزبی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه تا بتوانێت کارایی هەبێ وببێتە نوێنەری موبارزەکەی .سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران هه‌رله یه‌که‌م ده‌سپێکی کاری شۆڕشگێرانه‌یه‌وه،دووچه‌مکی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی لێک گرێ داوه‌و کاری بۆ ئه‌وه کردوه‌که تاکی کورد به مێژووی نه‌ته‌وه ونیشمانه‌که‌ی ئاشنا بکات .ڕابردوو ئه‌و ڕاستیه‌ی سه‌لماندوه که هیچ هێزێک ناتوانێت به بێ له‌به‌رچاوو گرتنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی بگاته ئامانج وئیمه‌ی کوردیش که قوربانی پیلان وبیرۆی چه‌وت و داسه‌پاوی داگیرکه‌رانین،ئه‌و بابه‌ته زیاتر له‌لامان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه که هێزه ته‌قلیدیه شمولیەکان هۆی بزڕ٠کاندنی شۆڕشی خه‌ڵکی وخاو بوونەوەی شۆڕشن .کوردبه‌هۆی کولتور و شارستانیەکەی باوه‌ڕی ته‌واوی به خۆی هه‌یه که خاوه‌ن پێناسه‌ی خۆیەتی و وه‌ک کاراکتەرێکی مه‌یداندارو کارا ولەچوارچێوه‌ی به‌ها وبنه‌ما نیشتمانیه‌کان بۆ ڕزگاربوون له‌ژێر ده‌ستی سەرهەڵدانی دەست پێکردووە. . سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وەک بەشێک لە جووڵانەوە هه‌ڵقوڵاوی رۆحی خه‌بات و خۆراگری گه‌لێکی خه‌باتکارو به‌دیفاعه که له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی کوشت وکوشتاری گەلەکەی له لایه‌ن ڕژیمی ئاخوندیەوە، خه‌باتی خۆی له پێناو ڕزگاربووندا بۆ ساتێک نه‌وه‌ستاندوه‌و به بێ سڵ کردنه‌وه له هێرش وهێزی داگیرکه‌ران،ڕێگه‌ی گه‌یشتن به ئازادی ده‌بڕێت وبۆ گوڕدان بەکورەی خەبات،وەک کاراکتەرێکی چالاک لەناوەندی هاووکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران کاربۆ ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی و گەیشتنی نەتەوەکەمان ئامانجەکانی دەکات.