پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی رێبەندانی 1394
سازمانی خەبات


حوکمی یەک ساڵ زیندانیی بۆ چالاکێکی کرێکاری کورد

دادگای ئینقلابی شاری سەقزحوکمی ١ساڵ زیندانیی تەعزیری بە سەر چالاکێکی کرێکاری خەڵکی ئەو شارەداسەپاند. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، "عوسمان ئیسماعیلی" چالاکی کرێکاریی کوردستان لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە بە تۆمەتی "چالاکیی لە بواری مافی کرێکاران و پێوەندی گرتن لەگەڵ هەواڵدەرییەکان" سزای یەک ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە. ئەو حوکمە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز دەرکراوە.سەرچاوەیەک وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو بڕیارە، ڕاگەیاند: عوسمان ئیسماعیلی تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک حیزبە کوردییەکانیشی درابووە پاڵ، کە بە هۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست، لەو تۆمەتە بێبەریی کرا." پێشتر عوسمان ئیسماعیلی لە ٨ی مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و دوای ١٢ ڕۆژ لە ژووری تاکەکەسی بە دانی بارمتەی ٧٢میلیونی ئازاد کرا.


دەرکردنی مامۆستایانی ئایینی کورد لە قوتابخانەکانی ورمێ و سەڵماس

لە چەند رۆژی رابردوو لانیکەم 9 مامۆستای ئایینی کورد کە وەک مۆعەلم لە قۆتابخانەکاندا وانەیان دەوتەوە بە ئەمری ئیتلاعاتی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا لە سەر کارەکانیان دەر کراون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە شارەکانی ورمێ و سەڵماس مامۆستایانی ئایینی کورد کە لە قوتابخانەکاندا وانە دەڵێنەوە بە دەستووری ئیتلاعات لە سەر کارەکانیان دەر کراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، قوتابخانەی علوومی دینی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری ورمێ، شوێنی راهێنانی ئەو 9 مامۆستایە بووە کە دواتر لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی دامەزراون. جێگەی باسە کە ئەو مامۆستایانە بریتین لە، مەلا عەزیز رەزایی، پێشنوێژی مزگەوتی جامێعەی سەڵماس، مەلا ئەبوبەکر بەدەوی، پێشنوێژی مزگەوتی فارۆقی ئەعزەم لە ئیسلامئاوای ورمێ، مەلا خالید ئەیوبیان، مەلا ئەسعەد جاسمی،  مەلا ئازاد فەلەکان، مەلا رەشید میر گۆنبەدی، مەلا بەهمەن، مەلا بەحری و مەلا رەزا عەبدی.

لاوانی ئێسکی سواری کوردستان پلەی سێیەمیان لە ئێران تۆمار کرد 

کێبەرکێکانی پاڵەوانی ئێسکی لاوانی هەڵبژاردەی یانە نەتەوەییەکان لە هەمەدان کۆتایی پێهات و یانەی پارێزگای کوردستان لە ناو ئەم کێبەرکێیانەدا پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کێبەرکێکانی پاڵەوانەتی ئێسکی لاوانی هەڵبژاردەی یانە نەتەوەییەکان لە ڕۆژی ١٨ی  ڕێبەندان لە تاریک دەرەی هەمەدان بەڕێوەچوو. ئەم کێبەرکێیانە بە بەشداری پارێزگاکانی، کوردستان، ئەلبورز، هەمەدان، فارس، ئیسفەهان، چەهارمەحاڵ و لە بواری ئاڵپاین مارپێچ بچووک لە دوو بەشێ لاوانی تیپی یەک و دوو ئەنجام درا. بە پێی ئەم هەواڵە، لە کۆتاییدا یانەی بیجاڕ وەکوو نوێنەری پارێزگای کوردستان لە دوای پارێزگاکانی فارس و هەمەدان پلەی سێیەمی ئەم ڕکابەریانەی بۆ خۆی تۆمار کرد. یانەی بیجاڕ کە بە نوێنەرایێتی کوردستان و بە سەرپەرشتیاری مەحموود عەلی محەمەد و ڕاهێنەری پەیمان گەلە زەردی بەشداری لەم کێبەرکێیانەدا کردبوو، بریتی بوون لە بابەک خودابەخشی، سێپێهر مایلی و محەمەد نەوید قلیچ خانی.

پێشگرتن لە رۆیشتنی کەشتیەکانی رژێمی ئاخوندی بۆ ئاوەکانی عەرەبستان 

عەرەبستان سعوودی و بەحرەین پێش بە هاتنی کەشتی بە ئاڵای رژێمی ئاخوندییەوە بۆ ناو ئاوەکانیان دەگرن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،  شیرکەتی دەریایی گارد، سەر بە نێروژ و شیرکەتی بیمەی دەریایی وست ئاف ئینگلەند، رایانگەیاندووە کە، بەحرەین رێگە بەو کەشتیانە نادات کە لە بەندەرەکانی رژێمی ئاخوندی راگیراون کە برۆنە ناو ئاوەکانیەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رژێمی ئاخوندی سەرەرای رێکەوتنی ناوکەیی و دوای ئەوەش کێشەی بیمە و ماڵی هەیە. کێشە و ئالۆزییەکانی نێوان عەرەبستان و بەحرەین لەگەڵ رژێمی ئاخوندی دوای هێرشی هێزە لیباس شەخسیەکانی خامنەیی بۆ سەر بالوێزخانە و کونسوڵی عەرەبستان بووە هۆی بچرانی پەیوەندی دیپلۆماتێک لە نێوان ئەو وڵاتانەدا.


مادەی هۆشبەر هۆکاری 55 لەسەدی جیابوونەوەی هاوسەرانە لە ئێران

بەرپرسێکی باڵای رژێمی ئاخوندی رایگەیاند کە گیرۆدە بوون بەمادەی هۆشبەر هۆکاری 55 لەسەدی جیابوونەوەی ژن و مێرەدانە لە ئێران و 10 لە سەدی ژنان لە ئێران گیرۆدەی مادەی هۆشبەرن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی سێشەممە 20ی رێبەندانی 1394، شەهیندۆخت مەولاوردی، جێگری رۆحانی رایگەیاند کە، 10 لە سەدی ژنان لە ئێران گیرۆدەی مادەی هۆشبەرن و 55 لەسەدی جیابوونەوەی هاوسەران هۆکاری مادەی هۆشبەرە. بە پێی ئەم راپۆرتە، پێشتر عەلی موبەد یەکێک لە سەرکردەکانی نیرووی ئینتزامی وتبووی، ئیمە شاهێدی کەم بوونەوەی تەمەنی گیرۆدەبووان بە مادەی هۆشبەرین و مادەی هۆشبەری سەنعەتی لە ناو ژناندا بووە بە قەیران لە کۆمەڵگا. بە پێی ئاماری رژێمی ئاخوندی، ساڵانە 500 تەن مادەی هۆشبەر لە ئێران بە کار دێت و ناوەندی تەمەنی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر 15 ساڵە.


کوژرانی 5 پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سووریە

پێنج کەس لە پاسدار و بەکرێگیراوانی رژێمی ئاخوندی لە سووریەدا کوژران. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ئەمرۆ چوارشەممە 21ی رێبەندانی 1394، هەواڵدەرییەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی بڵاویان کردەوە کە، پێنج پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی کە بە مەبەستی پاراستنی بەشارئەسەد و کوشتاری خەڵکی ئازادیخوازی سووریە رۆیشتوونەتە ئەو ولاتە بە ناوەکانی، ئەبووزەر داوودی، عەباس کەردوونی عەلی یەعقووبی، عەلی قۆربانی و بەکرێگیراوێکی ئەفغانی بە ناوی فەخرەدین تەقەوی لەو وڵاتەدا کوژراون.

 
له‌‌‌ ژێرزه‌‌‌مینێکی جزیرەدا 20 هاوڵاتی شه‌‌‌هیدبوون و 30 تریش برینداربوون

له‌‌‌ شاری جزیره‌‌‌ی‌ باکووری کورستان لە ژێرزه‌‌‌مینێکدا 50 هاوڵاتی گیریان خواردووه‌‌‌ و پاشان 20 لەو هاوڵاتیانە شه‌‌‌هیدبوون و ئه‌‌‌وانی تریش برینداربوون‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بەهۆی هێرشی هێزە ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانی تو‌رکیاوە له‌‌‌ گه‌‌‌ڕه‌‌‌کی سووری شاری جزیره‌‌‌و له‌‌‌ نزیک هۆتێل که‌‌‌ره‌‌‌م له‌‌‌ ژێرزه‌‌‌مینی بینایه‌‌‌کەدا 20 هاوڵاتی شه‌‌‌هیدبوون و 30 تریش برینداربوون. ئاژانسی دیجله‌‌‌ له‌‌‌ زاری باوکی ده‌‌‌ریا کۆچ هاوسه‌‌‌رۆکی پێشووی هه‌‌‌ده‌‌‌په‌‌‌ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی میلاسی شاری جزیره‌‌‌ که‌‌‌ یه‌‌‌کێکە له‌‌‌و هاوڵاتیانه‌‌‌ی له‌‌‌ ژێرزه‌‌‌مینه‌‌‌کەدا گیریانخواردووه‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ به‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فۆن پەیوەندی به‌‌‌ باوکیەوە کردووەو پێیڕاگه‌‌‌یاندووه‌‌‌ که ‌له‌‌‌و ژێرزه‌‌‌مینەدا نزیکەی‌ 20-25 هاوڵاتی به‌‌‌ سووتاوی شه‌‌‌هیدبوون، هێرشی هێزه‌‌‌ ئه‌‌‌منیه‌‌‌کانی تورکیا له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی ئه‌‌‌وه‌‌‌دان ئه‌‌‌وانی تریش شه‌‌‌هید بکه‌‌‌ن.


8 ساڵ و 9 مانگ و 11 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 21ی رێبەندانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران