هاوکات لەگەڵ هەڵکردنی بای توند لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات، تۆفانی خوێ لە کەنارە وشک بووەوەکانی رۆژهەڵاتی گۆلی ورمێ سەری هەڵداوە.
هاوکات لەگەڵ هەڵکردنی بای توند لە ئازەربایجانی رۆژهەڵات، تۆفانی خوێ لە کەنارە وشک بووەوەکانی رۆژهەڵاتی گۆلی ورمێ سەری هەڵداوە.
دەوترێت کە ئەو تۆفانی خوێیەی لە گۆلی ورمێ بەرز بۆتەوە، بەشێک لە باغی ئاژەڵانی ورمێی وێران کردووە. هەروەها ئەم تۆفانە، هێڵی ئینتەرنێت و مۆبایلی لە تەورێزیش پەک خستووە.
جێگەی بیر هێنانەوەیە کە عەسری رۆژی شەممە، بەهۆی بەهێزی تۆفانەکەوە دیوارەکانی باغی ئاژەڵانی پارێزگای ورمێ روخاوەو نزیکەی ٨ ئاژەڵی درندە لەو باغەدا رایانکردووە.