رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، هەوای شاری سەقز بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی دۆخێکی خراپ بووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رەسمی رژیم، ئیرنا، ئاماژەی بەوە کردوو
رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، هەوای شاری سەقز بەهۆی خۆڵبارینەوە تووشی دۆخێکی خراپ بووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەری رەسمی رژیم، ئیرنا، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە باقی شارو شارۆچکەکانی پارێزگای کوردستانی گرتۆتەوە، بەڵام لە شاری سەقز رێژەکەی زیاترە.
ئەم راپۆرتە ئاماژەی بەوەش کردووە کە رێژەی خۆڵبارین لە شاری سەقز گەیشتۆتە حەوت بەرابەری رێژەی مەجاز.
لەم ساڵانەی دواییدا خۆڵبارین لە ئێران و ناوچەکانی کوردستان بووە بە دیاردەیەک کە مەترسی بۆ سەر گیانی دانیشتوان هەیە. ئەم خۆڵبارینەش بۆ بەرین بوونەوەی رێژەی ووشکبوونی دارستانەکان و لە ناوچوونی جەنگەڵەکان کە هۆی سەرەکی کەمی باران و هەندێ سیاسەتی دامودەزگاکانی رژیم بۆ لەناوبردنی مەرتەع و دارستانەکان و چەندین بابەتی دیکە دەگەرێتەوە.