هێزی بەرگری هەوایی عەرەبستان حەوت مووشەکی چەکدارانی حوسی پوچەڵ کردوە.
هێزی بەرگری هەوایی عەرەبستان حەوت مووشەکی چەکدارانی حوسی پوچەڵ کردوە.
هەواڵدەری فەرانسە لە راپۆڕتێکدا رایگەیاند: هێزەکانی عەرەبستان رۆژی یەکشەممە 5ی خاکەلێوە حەوت مووشەکی چەکدارانی یەمەن کە یەکیان بە سەر ئاسمانی ریازەوە خستەخوارەوە. بە پێی وتەی بەرپرسانی عەرەبستان بە هۆی تیکە و تەرکش ئەو موشەکانەوە کەسێکی میسری کوژراوە و دو میسری دیکە بریندار بوون.
هەواڵدەری فەرانسە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو مووشەکانەی لە لایەن چەکدارانی حوسی نزیک لە رژیمی ئێران هاویژراون، سێ موشەک بۆ ریاز و چوار موشەکی دیکە بۆ شارەکانی باکوری نەجران، جازان و خەمیس هاوێژراوە، تورکی ئەلمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی عەربستان ووتی: دەسدرێژی و کردەوەی خراپی چەکدارانی حوسی بە پاڵپشتی ئێران ئەوە ئەسەلمێنێ کە رژیمی ئێران درێژە بە پشتیوانیەکانی بۆ تاقمە چەکدارەکان دەدات. هاویشتنی چەندین موشەکی بالستیک بۆ شارەکان ئاڵوگوڕێکی جیددیە .
بە پێ ئەم راپۆڕتە، کاناڵی چەکدارانی حوسی وتویەتی کە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی مەلک خالید لە ریاز و هەروەها فڕۆکەخانەکانی دیکە بونەتە ئامانجی مووشەکەکانیان .