هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان ڕاگواستەوە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد، چوار هاووڵاتیی کوردیان دەسبەسەر کردووە و بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەو شارەیان ڕاگواستەوە.
بەپێی هەواڵ، لەچەند رۆژی رابردوودا هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری مەهاباد چوار هاووڵاتیی دێی ئیندرقاشی ناوچەی شاروێرانی مەهابادیان بە ناوەکانی "ئیبراهیم بابایی"، "سوارە ڕەحیمی"، "کەریم ڕەسووڵی" و "سیاوەش باغەبانی" دەسبەسەر کردووە.
هەواڵدەری کوردپا لەوبارەوە نووسیویەتی: "هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چوار هاووڵاتییە کوردەیان بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ بەرێوەبردنی جێژنی نەورۆز دەسبەسەر کردووە.
شایانی گووتنە هێزە ئەمنیەکانی رژیم لە بەرەبەری جەژنی نەورۆزدا بە بانگهێشت و گرتنی چالاکانی کورد هەوڵیان دا رێگە لە بەرێوەچوونی نەورۆز بگرن، بەڵام جەماوەری کوردستان بەبێ گوێدانە هەوڵەکانی رژیم بەشێوەیەکی زۆر بەشکۆ جەژنی نەورۆزیان بەرێوەبرد.