پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جان بۆڵتۆن، بەرجام و داهاتووی ئێران!

جان بۆڵتۆن، بەرجام و داهاتووی ئێران!

عەلی بارامی

رۆژی دووی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند کە جان بۆڵتۆنی وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و ل

عەلی بارامی 

رۆژی دووی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند کە جان بۆڵتۆنی وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا و لە جێی هێربێرت مەک مەستەر دیاری کردووەو بۆچوونەکانی ناوبراویشی قەبووڵە. ئەم هەواڵە هەر زوو لە راگەیاندن و تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا بەشێوەیەکی بەربڵاو رەنگی دایەوە. سەناتۆر لیندزی گراهام لەو بارەوە وتی دیاری کردنی جان بۆڵتۆن هەواڵێکی خۆش بۆ هاوپەیمانەکانی ئەمریکا و هەواڵێکی ناخۆشە بۆ دژمنانی ئەو وەڵاتە.

جان بۆڵتۆن لە ماوەی سەرۆککۆماری جۆرج بووشی کوڕ دا بۆماوەیەکی کورت نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوو و لە ئێستادا ئەندامێکی پلەبەرزی دامەزراوەی ئەمریکەن ئیتێرایزە و هەڵوێستەکانی لەبارەی دەسەڵاتدارە دیکتاتۆرەکان بەتایبەت رژیمی ئێران، کورەی باکوور، سوریە  جێگەی بایەخی میدیا و شرۆڤەکاران بووە. 

ناوبراو لایەنگری هێرشکردنە سەر حکومەتی بەعس و رژیمی ئێران و کاردانەوەی توندی بەرامبەر کورەی باکوور و حکومەتی سوریە بووە.

جان بۆڵتۆن سیاسیەکی بەبرشتە کە خوێندنەوەی دروست بۆ بابەتەکان دەکات. ناوبراو چەندین جار وتوویەتی کە حکومەتی ئاخوندەکان لە ئێران مەترسی و هەرەشەی سەرەکین بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان و خۆرهەڵاتی ناوەراست.  جان بۆڵتۆن لەکاتی رێکەوتنی ناوکەیی ووڵاتانی 5+1 لە گەڵ رژیمی ئێران بەتوندی رایگەیاند کە ئەو رێکەوتنە، دەسەڵاتدارانی ئێران ملهورتر دەکات و لە ساڵی 2015 رایگەیاند بەجێی رێکەوتن لەسەر بەرنامەی ناوکەیی بەپێویستی دەزانێ هێرش بکرێتە سەر دامەزراوە ئەتۆمیەکانی رژیم. 

لەسەر ئەو بۆچوونەی جان بۆڵتۆن شائول موفاز وەزیری بەرگری پێشووی ئیسرائیل دەڵێ: جان بۆڵتۆن لەکاتی دەسەڵاتی بووشی کور دا بەدوای ئەوەوە بوو کە ئیسرائیل رازی بکات هێرش بکاتە سەر ئێران.

ناوبراو هیچ کات هەڵوێستی خۆی لەبارەی رژیمی ئێران نەشاردۆتەوەو هەوڵی تەواوی داوە سیاسەتی ئەمریکا لەراستای گۆرینی سیستەمی سیاسیی لە ئێران بێ. ناوبراو لە وتووێژیکدا دەڵێ پێویستە دەوڵەتی ئەمریکا پشتیوانی لە سیاسەتی گۆرینی رژیم لە ئێران بکات، لەبەر ئەوەی ئەوە تەنیا رێگەچارەی درێژماوە بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ هەرەشەی حکومەتی تاران لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەراستە.

هەروەها  هاوینی رابردوو لە کۆبوونەوەی ساڵانەی سازمانی موجاهیدینی خەلق لە پاریس رایگەیاند کە دۆناڵد ترامپ دەبێ وەک ئەو سازمانە ئامانجی خۆی بۆ گۆرینی رژیمی کۆماری ئیسلامی بگۆرێ و شۆرای ملی مقاومەت و سازمانی موجاهیدین وەک ئاڵترناتیوی رژیم بناسێ. هەروەها وتبووی کە رژیمی ئێران نابێ یادی 40 ساڵەی خۆی بکاتەوە.

هاوکات خوازیاری پشتیوانی لە ئیسرائیل و کورد وەک دوو هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکەیە. لە کاتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانیشدا، جان بۆڵتۆن داوای کرد کە پشتیوانی لە کورد بکرێ و پێی وابوو کە کورد مافی خۆیەتی دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێ. 

بۆیە دیاری کردنی جان بۆڵتۆن بۆ راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە پۆستێکی گرینگە لە کابینەی بەرێوەبەریی ئەو وەڵاتە بۆ دۆستان جێگەی دڵخۆشیە و هەر زوو ئیسراییل پێشوازی لەو بریارەی دۆناڵد ترامپ کرد و بەرپرسانی ئەو وەلاتە جان بۆڵتۆنیان بە دۆستێکی راستەقینە ناوبرد.

 عەلیرەزا جەعفەرزادە وتەبێژی سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێرانیش لە تویتێکدا رایگەیاند کە جان بۆڵتۆن خوێندنەوەو تێگەیشتنێکی دروستی بۆ ناوچە و بەتایبەت هەڕەشە و مەترسیەکانی رژیمی ئێران و پێویستی ئازادکردنی ئێران هەیە.

 لەبەرامبەر دیاری کردنی جان بۆڵتۆن وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ئەوەی زۆر تەنگەتاو بوو رژیمی ئێران بوو، بەرپرسانی ئەو رژیمە بوونی ناوبراو لە کابینەی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە مەترسیەکی جیددی بۆ سەر دەسەڵاتەکەیان دەزانن. عەلائەدینی بروجێردی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی رژیم لەو بارەوە وتی ئەمریکاییەکان دەیانەوێ‌ سیاسەتێکی توندتر لەبەرانبەر کۆماری ئیسلامی پەیرەو بکەن و ئێمە دەبێ زیاتر لە چین و روسیە نزیک بینەوە.

هەروەها حوسێن نەقەوی حوسێنی وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی رژیم رایگەیاند گۆرینی وەزیری دەرەوە و دیاری کردنی جان بۆڵتۆن وەک راوێژکاری ئاسایسی نەتەوەیی ئەمریکا  نیشانەی هەنگاوی ئامانجداری دەوڵەتی ئەمریکا لەبەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێرانە و ئامانجی کۆتاییان روخانی دەسەڵاتی ئێرانە.

ئەو نوێنەرەی مەجلیسی رژیم هەڵوێستی بەرپرسانی ئەمریکا لەبەرامبەر رێکەوتنی ناوکەیی، نارەزایەتی بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و نارەزایەتی بە بەرنامەی مووشەکی و کردەوەکانی رژیمی ئێران لە ناوچە دا، لە راستای روخانی رژیم وێنا کرد.

هەروەها عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی رژیم لەوبارەوە وتی هەڵبژاردنی جان بۆڵتۆن بۆ پۆستی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی مایەی شەرمە.

بریار وایە رۆژی 20ی خاکەلێوە جان بۆڵتۆن بە فەرمی دەستبەکار بێ لە پۆستی نوێی دا، بەڵام بەهاتنی ناوبراو بۆ کابینەی نوێی ئەمریکا چی روو دەدا و بۆچی بەرپرسانی رژیمی ئێران ترسیان لێ نیشتووە.

بەرپرسانی رژیم زۆر باش ناوبراو دەناسن و دەزانن کە کەسێکی خاوەن تەجروبە و بەبرشتە لە هەڵوێست و بە پێی پێگەی خۆی و پۆستەکەی، کاریگەری زۆری دەبێ لەسەر سیاسەتی کۆشکی سپی بەتایبەت کە دۆناڵد ترامپ رایگەیاندووە بۆچوونەکانی بۆڵتۆنی قەبووڵ و پەسەندە.

ئەوەی لە پێش هەر شتێک دەکرێ جان بۆڵتۆن بیکات ئەوەیە کە ئەگەری زۆری هەیە دۆناڵد ترامپ بریاری دەرچوون لە بەرجام و رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران بدات. لە دوای ئەو بریارەش دۆخەکە دەگەرێتەوە بۆ پێش رێکەوتنەکە و گەمارۆکانی ئەمریکاو ئەنجومەنی ئاسایش و بە ئەگەری زۆر گەمارۆکانی ئوروپاش بۆسەر رژیم وەک پێش 2015 یان لێ دێتەوە و فشارێکی زۆری ئابووری دەکەوێتە سەر رژیمی ئێران.

ئەمریکا هەوڵی تەواو دەدا بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانەکانی بەتایبەت ئیسراییل و هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆکایەتی عەرەبستان بۆ سنووردار کردنی جموجۆڵە تیرۆریستیەکانی رژیم لەناوچەکە.

شۆرای ملی مقاومەتی ئێران وەک ئالترناتیوی رژیمی ئێران بە فەرمی لەلایەن ئەمریکاوە دەناسرێ و پشتیوانی لێ دەکرێ.

ساڵی داهاتوو ساڵێکی پر لە رووداوی نوێ لە ئێران دەبێ، نارەزایەتیە جەماوەریەکان درێژەی دەبێ و بەهاوکاری هێزە سیاسیەکان و بەتایبەت شۆرای ملی مقاومەتی ئێران دەبێتە راپەرین و شۆرشی جەماوەری و رووخانی رژیمی ئێران دەبێتە ئەمری واقع و حەتمی.

لە دوای رووخانی رژیمی ئێران دەسەڵاتێکی خەڵکی و دیموکراتیک کە مافی تێکرای نەتەوەو ئایین و مەزهەبێکی تێدا پارێزراو بێ دادەمەزرێ.

 

پێویستە کورد لە ئێستاوە خاوەن بەرنامەی دیاری کراوی خۆی بێ و خەباتی جەماوەری زیاتر پەرە پێبدات و بزوتنەوەی کوردستان پێویستە پشت ئەستوور بە جەماوەری کوردستان، دۆستایەتی شۆرای ملی مقاومەتی ئێران بکات لە داهاتووی ئێراندا بە کەمترین کێشە ملمڵانێ  دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و خەڵکی  جێگیر بکرێ و مافە نەتەوەییەکانی کورد لە یاسای بنەرەتی ئێران دا بچەسپێ و کار بۆ جێبەجێ کردنیان بکرێ.


6 ساڵ و 7 مانگ و 26 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جان بۆڵتۆن، بەرجام و داهاتووی ئێران!

جان بۆڵتۆن، بەرجام و داهاتووی ئێران!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران