پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

دەرکردنی دەیان دیپلۆماتی رووسیە لە لایەن ئامریکا ،کانادا و یەکیەتی ئورووپا

دەرکردنی دەیان دیپلۆماتی رووسیە لە لایەن ئامریکا ،کانادا و یەکیەتی ئورووپا
دەنگی خەباتی کوردستان

 رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٦خاکەلێوەی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا  بڕیاری دا بە  دەرکردنی ٦۰دیپلۆماتی روسیە لە ئامریکا و داخستنی کونسولگەری ئەو وڵاتە لە شاری سیاتێل. کە 12 کەسیان لە هەیئەتی نوێنەرایەتی روسیە لە رێکخراوی نەتەوەکان کار دەکەن و بە پێی وتەی واشێنگتۆن راسپێراوی دەزگای زانیاری مسکۆن.

وێڕای ئامریکا، چواردە وڵاتی دیکەی ئورووپایی کە بریتیە لە ئاڵمان، کۆماری چێک، لەهێستان، فەڕانسە، ئۆکراین، هۆلەند و لتوانی رایانگەیاند کە دیپلۆماتکارانی روسیە لە وەڵاتەکانیان دەر دەکەن.

هەروەها دەوڵەتی کانادا وەک هاودەنگی لەگەڵ یەکیەتی ئوروپا، بڕیاری  دەرکردنی چوار دیپلۆماتکاری رووسی داوە و لە قەبوڵ کردنی سێ دیپڵۆماتکاری دیکە پێشگیری کردوە .

ئەو هەنگاوەی دەوڵەتی ئامریکا و کانادا بە دوای هەنگاوی یەکیەتی ئورووپا بۆ دەرکردنی دیپلۆماتکارانی رووس بەهۆی دەرمانداو کردنی سیخۆرێکی رووس و کچەکەی لە ئێنگلستان هاتەئاراوە. 

هەروەها لەلایەکی دیکەوە  ۲٨وڵاتی ئەندام لە یەکیەتی ئوروپا لە راگەیاندراوێکدا رایانگەیاند کە نوێنەرەکانی خۆیان لە مۆسکۆ بانگ کردوەتەوە.

شایانی ئاماژەیە سرگەیی ئێسکریپال، سیخۆری دولایەنە رووس لەساڵی ۱۳٨۹لە نێوان ئامریکا و رووسیە ئاڵووگۆر کراو لە ئینگلیس نیشتە جێ بوو . ناوبراو و کچە ۳۳ساڵانەکەی یولیا لە رۆژی یەکشەممە 13ی رەشەمەی ۹٦بە شێوەی بێهۆش لە سەر کورسیک لە شاری سالیزبوور لە باشوری ئینگلیس دۆزرانەوە. دەوڵەتی ئینگلیس رووسیەی بە ئەنجام دانی ئەو کارە تۆمەتبار کرد.


6 ساڵ و 7 مانگ و 25 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکردنی دەیان دیپلۆماتی رووسیە لە لایەن ئامریکا ،کانادا و یەکیەتی ئورووپا

دەرکردنی دەیان دیپلۆماتی رووسیە لە لایەن ئامریکا ،کانادا و یەکیەتی ئورووپا

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران