رۆژی دووشەممە 6ی خاکەلێوەری 1397، عەبدوڵا ئەلموعەلیمی نوێنەری عەرەبستان لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە پێشکەش کردنی نامەیەک بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای سزادانی رژیمی ئێران بەهۆی پشتیوانی مووشەکی بالستیک لە تاقمە چەکدارەکانی حوسی، کرد.
ناوبراو ئەو نامەیەی رۆژێک پێش دیداری نێوان جێگری پاشای عەرەبستان لەگەڵ ئانتۆنیۆ کوترس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی سێ شەممە پێشکەش کرد و تیایدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی کرد کە ئەرکی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و هێمنی نێونەتەوەیی و هەروەها پێویستی سزادانی رژیمی ئێران و فشارخستنە سەر ئەو رژیمە جێبەجێ بکات.
لە هەمانکاتدا وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی، تورکی ئەلمالکی بە مەحکوم کردنی رژیمی ئێران لەبەر پشتیوانی مووشەکی بالستیک لە تاقمە چەکدارەکانی حوسی وتی: دەستراگەیشتنی حوسیەکان بە مووشەکی بالستیک مەترسیدارە و یەمەن لە دەستێوەردانی رژیمی ئێران لەو وەڵاتە و پشتیوانی لە تاقمە چەکدارە کودەتا چیەکانی حوسی رەنجی زۆری کێشاوە.
ناوبراو وێرای ئەوەی داوای لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایش بەهۆی پێشێلکاری قانوونە نێونەتەوەییەکان رایگەیاند، مووشەکێک کە حوسیەکان لە ریازیان گرت مووشەکێکی ئێرانی لە جۆری قیامە.