گواستنەوەی زیندانیێکی سیاسی کورد بۆ پزیشکی یاسایی
دەزگای قەزایی رژێمی ئاخوندی ئێران، ژماردنی وەک ڕێکاری تێگەیشتنی ئاوەزیانە(بلوغ عقلی)ی زیندانییەکی کورد بەکار هێناوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ناوەڕاستی مانگی ڕێبەنداندا، پزیشکی یاسایی شاری ورمێ هەڵسەنگاندنی بۆ تەمەنی ئاوەزیانەی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسی کورد ئەنجامداوە.لەو کردەوە نەباڵەی پزیشکانی جێ بڕوای دەزگای قەزایی ئێراندا، چەندین پرسیار لەو زیندانییە کراون کە پێوەندیان بە ژماردن و ناوی ڕۆژەکانی حەوتووە هەبووە. ئەنجامدانی ئەو کارە بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی تێگەیشتنی ئاوەزیانەی سامان نەسیم "لە کاتی ئەنجامدانی تاوان" بووە کە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە. تەمەنی ئاوەزیانە، تەمەنێکە کە گەشەی ئاوەزمەندانەی تاک پیشان دەدات و پێوەندی بە فاکتورگەلێکی وەک خۆراک، دەرووبەر، پەروەردە و بارهێنانی بنەماڵە هەیە.سەبارەت بەو هەواڵە دەوترێت کە بڕیار بوو ئەمڕۆش سامان نەسیم بۆ ئەنجامدانی هەمان کار بگوازرێتەوە بۆ پزیشکی یاسایی شاری سەڵماس کە بە هۆکاری پشوو، سەری نەگرتووە. سامان نەسیم کە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٠ لە سنووری سەردەشت دەستبەسەر کراوە، تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسدارانی دراوەتە پاڵ و دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانیش بە بیانووی ئەوەیکە قەساس لە سزای کەیفەری جیاوازە، دەیانهەوێت لەسێدارەی بدەن.
بانگهێشتی مامۆستاێکی کوردی زانکۆ بۆ دادگای ئینقلاب
مامۆستاێکی کوردی زانکۆ بە هۆی چالاکی ژینگەپارێزییەوە بۆ دادگای ئینقلاب بانگهێشت کرا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دکتۆر مۆختار هاشمی، یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بانگهێشت کرا. بە پێی ئەم راپۆرتە، دکتۆر مۆختار هاشمی، بەرێوەبەری کارگرووپی پاراستنی کانی بڵ، لە پارێزگای کوردستان بە هۆی چالاکی ژینگە پارێزییەوە بۆ دادگای ئینقلابی سنە بانگهێشت کرا. جێگەی باسە کە کانی بڵ کانیێکی سرووشتییە کە سەرچاوەکەی لە پارێزگای کرماشانەوە لە کێوەکانی شاهۆ سەرچاوەی گرتووە. ئەم کانیە بە هۆی ئاوبەردانە ناو بەنداوی داریان خەریکە لە ناو دەچێت و دکتۆر هاشمی گرووپێکی بۆ رزگارکردنی کانی بڵ دامەزراندووە.
نارەزایەتی بەربڵاوی خەڵکی کوردستان لەمەر درووستکردنی بەنداوی بڵێەر
درووست کردنی بەنداوی بڵیەر لە ناوچە کوردنشینەکان نارەزایەتی بەربڵاوی لێ کەوتەوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، چالاکانی مەدەنی و ژینگەیارێزی لە ناوچە کوردنشینەکان لەمەر درووست کردنی بەنداو لە رۆخانەی سیروان لە گوندی بڵبەر نارەزایەتیان دەربری. بە پێی ئەم راپۆرتە، نارازیان دەڵێن، درووستکردنی بەنداوی بڵیەر لە رۆخانەی سیروان و لە مەودای 7 کیلۆمەتری بەنداوی داریان دەبێتە هۆی لە ناوچوونی کانی بڵ. یەکێک لە چالاکانی لایەنگری ژینگە رایگەیاند، بە درووستکردنی بەنداوی بڵیەر، تەنیا شوێنی ژیانی پلنگ لە کوردستان لە ناو دەچێت و سەرەرای ئەوەش سێ گوندی، ژیوار، بڵبەر و سەلێن چۆڵ دەکرێن.
دۆزینەوەی ئاسەواری ئاژەڵدارانی شەش هەزار ساڵ لەوەوپێش لە رووباری سیرواندا
ئاسەواری شەش هەزار ساڵی لە ناوچەی هەورامان لە شارۆچکەی سەوڵئاوای ئەم پارێزگایە دۆزرایەوە.بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، سەید مۆحسێن عەلەوی بەرێوەبەری میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: لە کاتی هەڵکۆڵینی ئاسەوارناسی لە ئەشکەوتی سوچڕ لە نزیکی گوندی ناو و ئەسپەرێز، پاشماوەی نیشتەجێ بوونی وەرزیی ئاژەڵدارانی سەرەتایی هەزارەی پێنجەمی پێش لە زایین دۆزراوەتەوە. ئەم ئاسەوارانە بریتین لە گڵینە، ئامێری بەردین و ئێسقانی ئاژەڵان بە تایبەت مەڕ. بەپێی بۆچوونی پسپۆڕانی هەڵکۆڵین لە ماوەی نێوان شەش تا حەوت هەزار ساڵ لەمەوپێش، کۆمەڵگاکانی سەردەمی مس بەردین بە شێوازی کاتی لەم ئەشکەوتانەدا نیشتەجێ دەبن و لە لەوەڕگەکانی دەوروبەری ئەشکەوتەکە بۆ لەوەڕاندنی ڕانەکانیان کە زۆرتر مەڕ بووە کەڵکیان وەرگرتووە. هەڵسەنگاندنی ئاسەوارناسانی پێشوو لە پارێزگای کوردستاندا ئەوە پیشان دەدات کە لە ناوەڕاستی قۆناغی گوندنشینی لە هەزارەی پێنجەمی پێش زایین رێژەی نشینگەکان زۆرتر بووە کە رەنگە هێمای گەشەی حەشیمەت بووبێت، لەم قۆناغەدا وێڕای گوندەکان، ئاسەواری نیشتەجێ بوونی کاتی لە ئەشکەوتەکاندا دۆزراوەتەوە کە هێمای کەڵک وەرگرتنی وەرزی لەم شوێنە بەرزانە لە لایەن ئاژەڵدارانەوە بووە سەرەڕای ئەم دۆزینەوە نوێیانە لە ئەشکەوتی سوچڕدا، لە ئەشکەوتەکانی کەنە شم شم، ئەشکەوتی کانی میکاییل، ئەشکەوتی قەڵای زیویە، و چەند ئەشکەوتی دیکە پارێزگای کوردستانیش ئاسەواری ئەم مەڕدارە سەرەتاییانە دۆزراونەتەوە.
هۆشداری رەفسەنجانی بە باندی خامنەیی نابێت بە ریا خەڵک فریو بدەن
بە بەرزبوونەوەی شەری هێز لە نێوان گۆرگەکانی رژێمی ئاخوندی لە سەرەتای دەستپێکی شانۆی هەڵبژاردنەکان، رەفسەنجانی هۆشداری دا بە باندی خامنەیی کە ناکرێت بە فێڵ و ریا خەڵک فریو بدەن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، رۆژی چوارشەممە 21ی رێبەندانی 1394، رەفسەنجانی بە ئاماژە بە باندی خامنەیی رایگەیاند، ناکرێت بە فێڵ و ریا خەڵک فریو بدەن، دەبێت دڵی خەڵکی ئارام بکەنەوە. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو لەمەر داهاتووی رژێم نیگەرانی دەربری و وتی، ئەگەر خوای نەکردە کۆماریەت و مەشرووعیەتی دینی نیزام کەم بێتەوە، هەموومان زەرەر دەکەین.
رووسیا لەسەر پەیوەندی نێوان داعش و تۆرکیە روونکردنەوە دەدات
حکومهتی روسیا ئامادهیی نیشاندا بهڵگه و زانیاری پێویست بدات به وڵاتانی رۆژئاوا که پهیوهندییهکانی تورکیا به رێکخراوی تیرۆریستی داعش دهسهلمێنن. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، ماریا زاخارۆڤ وتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی روسیا لهلێدوانێکی رۆژنامهوانیدا بۆ ئاژانسهکانی روسیا که ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاوکراوهتهوه ئاماژهی بهوهکردووه، جگه لهپێدانی زانیاری بهڵگه، مۆسکۆ ئامادهیه ههماههنگی لهگهڵ وڵاتانی خۆرئاوا دروستبکات سهبارهت به ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییهکان نهک تهنها پێشکهشکردنیان لهلایهن روسیاوە، لهههمانکاتدا گومانی خۆی نیشاندا لهوهی خۆرئاوا گرنگی بدات بهو بابهته. پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ-ی وهزیری دهرهوهی روسیا لهلێدوانێکدا که ئهمڕۆ پێنجشهممه بڵاوکراوهتهوه ئاماژهی بهوهکردووه، بهرپرسانی ئهنکارا بهنهێنی لهگهڵ ئهندامانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کۆبوونهوهتهوه بهئامانجی دۆزینهوهی رێوشوێنی نوێی تایبهت به بهقاچاغبردنی نهوت.