بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری رۆیتەرز کیم جونگ ئون سەرۆکی کورەی باکوور بە سەرۆکایەتی هەیئەتێکی پلەبەرز رۆژی یەکشەممە 6ی خاکەلێوەری 1397 بەشێوەی نهێنی و بە قەتار چووە پێکەن و لە دوای وتووێژ لەگەڵ بەرپرسانی چینی ئەورۆ چوارشەممە گەرایەوە بۆ کورەی باکور.
حەوتووی پێشوو قسەوباسێک هەبوو و راگەیەنەکان باسیان لە هاتنی بەرپرسێکی پلەبەرز بۆ پێکەن بە قەتاری تایبەت کردبوو. ئێستا چین و کورەی باکور ئەنجامی ئەو سەردانەیان راگەیاند کە یەکەم سەردانی کیم جون ئون بۆ دەرەوەی وەڵاتە لە 2011ەوە کە بەدەسەڵات گەیشتووە.
هەواڵدەری شینهوا هەواڵی دا کە کیم جونگ ئون وتووێژی سەرکەوتووانەی لەگەڵ رێبەری چین لە پێکەن هەبووە. شینهوا نووسی کیم جونگ ئون دڵنیایی بە هاوتا چینیەکەی داوە کە پێبەندی داماڵینی چەکی ناوکەیی دەبێ. بەپێی راپۆرتەکان ناوبراو وتوویەتی: بابەتی داماڵینی چەکی ناوکەیی کورەی باکوور دەکرێ چارەسەر بکرێ، ئەگەر کورەی باشوور و ویلایەتە یەکگرتووەکان بە نیەت پاکی وەڵامی هەوڵەکانی ئێمە بدەنەوە، هەلی ئاشتی و هێمنی برەخسێنن و رێ و شوێنی هاوبەش و بەردەوام بۆ جێگیر بوونی ئاشتی بگرنەبەر.