نیکی هێلی نوێنەری ئەمریکا لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە توندی رەخنەی لە کارکردی ئەنجومەنی ئاسایش لە بارەی سوریە گرت و وتی شکستی ئاگربڕی سی رۆژە مایەی ئابرووچوونە بۆ ئەندامانی ئەو شۆرایە.
ناوبراو رۆژی سێ شەممە 7ی خاکەلێوەی 1397، بە ئیشارە بە زیادبوونی قوربانیانی هێرشەکانی سەر غوتەی رۆژهەڵات وتی: لە مانگی رابردوو کە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان توانی بە زۆرینەی دەنگ ئاگربڕ پەسەند بکات، 1600 کەس لە غوتەی رۆژهەڵات لە پێش چاوماندا گیانیان داوە.
ئەو رۆژە بۆ هەموو ئەندامانی ئەنجومەن مایەی شەرم بێ. دەمەوێ پرسیاری ئەوە لە هاوکارەکانم لە ئەنجومەنی ئاسایش بکەم سەرەنج بدەن کە کاتێ ئێمە ئیشارە هێزەکانی روسیە و رژیمی ئێران دەکەین کە لە پاڵ ئەسەد دا کار دەکەن و بەرپرسی ئەو کوشتارەن هەڵەیە یان نا؟