هێزە ئەمنیەکانی رژیم دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشانیان بە مەبەستی سەپاندنی سزا رەوانەی بێ دادگای رژیم لەو شارە کرد کە ئەو کەسانە لە ناڕەزیەتییەکانی بەفرانبار
هێزە ئەمنیەکانی رژیم دۆسیەی ٤٣ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشانیان بە مەبەستی سەپاندنی سزا رەوانەی بێ دادگای رژیم لەو شارە کرد کە ئەو کەسانە لە ناڕەزیەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا بەشداریان کردووە.
هەواڵدەریی”میزان” لە زاری دادستانی رژیم لە پارێزگای کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، پەروەندەی ٤٣ هاووڵاتی کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوودا لەو پاڕێزگایە دەستبەسەر کراون، ڕەوانەی دادگا کراوە.
محەممەد حوسێن سادقی لەبارەی راپەرینی بەفرانبارەوە دەڵێت: رووداوێکی تاڵ بوو کە زیانی بۆ کۆمەڵگە بەدواوە بوو.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ: بەشێک لە نارەزایەتیەکان بەهۆی گوێنەدان بە داواکانی خەڵک لە باری ئابووریەوە بوو، بەڵام هەر زوو بەرەو هەڵسوکەوتی پێکهاتە شکێنانە برا. ناتەواو بوونی هەوڵەکان نابێ بێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەک بە دروست کردنی بشێوی ئاسایشی کۆمەڵگە تێک بدەن.