رۆژی پێنج شەممە 9ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی، وەزیری دەرەوەی روسیە رایگەیاند کە کونسولگەری ئەمربکا لە سەن پیترزبورگی روسیە دادەخرێ و 60 دیپلۆماتی ئەمریکایی دەردەکرێن.
هەواڵدەری سی ئێن ئێن رایەگەیاند ئەو هەنگاوەی روسیە لە وەڵامی ئەمریکا بۆ داخستنی کونسولگەری روسیە لە سیاتێلی واشینتۆن و دەرکردنی 60 دیپلۆماتی روسی لە واشنتۆن لە سەفارەتی روسیە و نیۆیۆرک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەو کردەوانە لە دوای دەرمانداو کردنی جاسوسی روسی و کچەکەی لە بریتانیان هاتە ئاراوە.