لە شارەکانی ئێران نارەزایەتی چین و تووێژە جیاجیاکانی خەڵک دژ بە سیاسەتەکانی رژیمی ئێران درێژەی هەیە.
لە شارەکانی ئێران نارەزایەتی چین و تووێژە جیاجیاکانی خەڵک دژ بە سیاسەتەکانی رژیمی ئێران درێژەی هەیە.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژەکانی حەوت و هەشتی خاکەڵێوە جوێ لە نارەزایەتی هەزاران کەس لە خەڵکی ئەهواز بە بەرنامەی تەلەفزیۆنی رژیم کە بێ رێزی بە هاوونیشتمانیانی عەرەب، لە شارەکانی دیکەش شاهیدی نارەزایەتی و گردبوونەوەی چین و تووێژەکانی خەڵک بووین.
کرێکارانی نەیشکەری هەفت تەپە لە رۆژی هەشتی خاکەلێوەدا لە نزیک بە شیرکەتەکەیان کۆبوونەوە لەسەر بنرێک کە لەسەری نووسرابوو: ساڵی 97 سفرەی بەتاڵی کرێکارانی هەفت تەپە و دروشمی برسیمانە برسی، بەرەو جادەی ترانزیتی ئەندیمێشک ـ ئەهواز چوون و لەوێوە بە ماشین و متۆر بەرەو فەرمانداری رژیم چوون. هێزەکانی رژیم لە رێگەدا بەریان بە کرێکاران گرت و تەقەیان لێ کردن.
نارەزایەتی نوێی کرێکارانی نەیشەکەری هەفت تەپە لە دوای داخستنی کارخانەکە لەلایەن بەرێوەبەرانی حکومەتی و گەندەڵەوە دەستی پێ کرد.
هەروەها خەڵکی دێی جودانە لە نارەزایەتی بە کێشەی جیددی ئاو لە بەرامبەر فەرمانداری شاری میامی لە پارێزگای سمنان کۆبوونەوە.
جوتیارانی زیار لە ئیسفەهان لەنارەزایەتی بە قەیرانی ئاو و لەناوچوونی بەروبوومەکانی خۆیان، لە ریزکردنی تەراکتۆرەکانیان مانیان گرت و خوازیاری دانی بەشە ئاوەکەی خۆیان بوون.
جوتیارانی لەنجانی ئیسفەهانیش بە تەراکتۆرەکانیانەوە لەنارەزایەتی بە بێ ئاوری لە بەرامبەر فەرمانداری رژیم کۆبوونەوە.
خەڵکی شاری فال لە باشووری پارێزگای فارس بۆ سێهەمین جار لە بەرامبەر فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و نارەزایەتی خۆیان بە راکێشانی لولەی گاز لە زەویەکانیان دەربری و داوای گۆرینی شوینی راکێشانی لوولەی گازیان کرد.
خەڵکی گەرەکی زویە لە ئەهواز بۆ دووهەمین رۆژ بەرەورووی هێزەکانی رژیم بوونەوە کە بۆ تێکدانی ئەو گەرەکە هاتبوون. رژیم کارمەندانی تەندروستی ئیزە، باوی، حەمیدیە، مەسجدسلێمان، سوسنگرد، ئەندیمێشک، رامهرمز، ئەهواز، ماهشەهر و... هتدی دەرکردووە.