یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

جینایەتی هێزەسەربازییەکانی حکومەتی ترکیا لە دژی گەلی کورد بوەستێنن

جینایەتی هێزەسەربازییەکانی حکومەتی ترکیا لە دژی گەلی کورد بوەستێنن
سازمانی خەبات

ماوەی نزیک بە دوو مانگە شاری جزیرەی کوردستانی ترکیا لە لایەن حکوومەتی ئەو وەلاتەوە گەمارۆی خراوەتە سەرو رێوشوێنێکی  نیزامی توند بەسەر کەشی شاردا زاڵەو لە ماوەی دوو مانگدا زیاتر لە 700 هاوەڵاتی کورد بوونەتە قوربانی وتەنیا لە چەند رۆژی رابردوو لە هێرشیکی درندانەدا نزیک بە 60 کەس کە لە ژێر زەمینی خانوێکدا گیریان خواردبوو لە هێرشیکی درندانەدا شەهید کران، جێگەی ئاماژەیە لەناو ئەو کەسانەدا 2 منداڵی تەمەن 13 ساڵ بوونی هەبووە.

 ماوەی دوو مانگە جەنگ لە دژی دانیشتوانی ئەو شارە درێژەی هەیە و هیچ ناوەند و وەڵاتێک لە بەرانبەر ئەو ستەمگەریەدا نەهاتۆتە دەنگ و حکومەتی ترکیای  ناچار بە کۆتایی هێنان بەو رەوشە نەکردووە.

جێگەی سەرسوورمانە لە سەدەی بیست و یەک و پاش چەندها ساڵ دەسەڵاتدارانی زاڵ بە سەر بەشەکانی کوردستان هێشتاش وابیر دەکەنەوە کە مێتۆدی سەرکوت و کوشتار دەتوانێ‌ کۆتایی بە ویست و داوا رەواکانی گەلی کورد بێنێ‌ و خەڵکی کوردستان لە راست ماف و خواستە رەواکانیان بێدەنگ بکات.

بێگومان چەندەی رێژەی ئەو سەرکووت و جینایتانە پەل و پۆ بهاوێژێ‌ و پەرە بستێنێ‌ رقی پیرۆزی گەلی کورد زیاتر و قایمتر دەبێ و گەلەکەمان مکۆرتر دەکات لەسەر بەرخودان و هەوڵێ‌ زیاتر بۆ گەیشتن بە ماف و داواکانی کە هەمووی لە جارنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ جێ دەگرن و خواستی ئینسانی و دیموکراتیکن. 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران وێرای مەحکوم کردنی ئەو هێرشانەو گەمارۆی سەر شاری جزیرە و  سەر گەلی کورد لە کوردستانی ترکیا داوا لە رێکخراوە مرۆڤدۆست و وەڵاتانی لاگیری دیموکراسی و بە تایبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات لە حاند ئەو جینایەتانە بێدەنگ نەبن و سنوورێک بۆ کوشتنی خەڵکی بێ تاوان و سڤیلی کورد لە کوردستانی ترکیا دابنێن. 

سلاو لە رۆحی شەهیدان و هیوادارین  بریندارەکان بە زوویی چاک ببنەوە . 

 

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 

کومیتەی ناوەندی

20ی رێبەندانی 1394

 


8 ساڵ و 9 مانگ و 12 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

جینایەتی هێزەسەربازییەکانی حکومەتی ترکیا لە دژی گەلی کورد بوەستێنن

جینایەتی هێزەسەربازییەکانی حکومەتی ترکیا لە دژی گەلی کورد بوەستێنن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران