لە شارەکانی ئابادان، ماهشەهر و ئەهواز نارەزایەتی شەوانەی هاووڵاتیانی عەرەب دژ بە رژیمی ئێران بەرێوەچوو.
لە شارەکانی ئابادان، ماهشەهر و ئەهواز نارەزایەتی شەوانەی هاووڵاتیانی عەرەب دژ بە رژیمی ئێران بەرێوەچوو.
رۆژی پێنج شەممە 9ی خاکەلێوەی 1396 هەزاران کەس لە خەڵکی شارە عەرەب نشینەکانی ئەهواز وەک نارەزایەتی بە بێ رێزی و حاشاکردن لە ناسنامەی عەرەبەکانی ئێران لەلایەن دەزگای دەنگ و رەنگی رژیمەوە، رژانە شەقامەکان.
لاوانی ماهشەهر دژ بە سیاسەتی سەرکوت و هاڵاواردن و جیاوازی دانانی رژیمی ئاخوندی دژ بە هاووڵاتیانی عەرەب نارەزایەتیان دەربری.
رۆژی هەینیش لە درێژەی ئەو نارەزایەتیانەدا، لە ئێوارەدا هاووڵاتیانی عەرەبی ئەهواز لە کوت عەبدووڵا نارەزایەتیان بەرێوەبرد و بەرەورووی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بوونەوە. حەمیدیە و گەرەکی شەیبانی ئەهوازیش شاهیدی نارەزایەتی بەرینی خەڵکی ئەهواز بوو.