هەواڵدەری فەرانسە بڵاوی کردەوە بە هۆی هێرشی هێزەکانی ئیسراییل لە سنووری عەزە دەیان کەس بوونە قوربانی.
سەفیری فەلستین لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی ژمارەی شەهیدەکان گەیشتوونەتە 17 کەس.
بەپێی ئەو ئامارەی لەلایەن دەوڵەتی فەلستین راگەیەندراوە زیاتر لە هەزار و حەوسەد کەسیش بریندار بوون. مەحمود عەبباس سەرۆکی دەوڵەتی فەلستین رۆژی شەممەی بە رۆژی ماتەمینی گشتی راگەیاند.
لەسەر داوای کوەیت ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بۆ لێکدانەوە لەو رووداوەی فەلستین گرێدا و خوازیاری لێکۆڵینەوە لەو بارەوە بوو.