کۆشکی لە راگەیەندراوێک لەبارەی هێرشی مووشەکی تاقمە چەکدارەکانی حوسی بۆ سەر عەرەبستان رایگەیاند: حوسیەکان لە بەرامبەر هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چالاک کردنەوەی پرۆسەی سیاسی لە یەمەن بە هەرەشە بۆ هێرشی گوستاخانەو نابەرپرسانەی موشەکی وەکوو هێرشی رۆژی یەکشەممە کاردانەوەیان نیشان داوە. ئەو هەنگاوەی بەڵێن بە پێبەندبوون بە ئاشتی لەلایەن تاقمە چەکدارەکانی حوسی دەخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەو هێرشە بەردەوامانە دەرخەری ئەوەیە کە سوپای پاسداران هەوڵی تێکدانی پرۆسەی سیاسی، زیاد کردنی کێشە و دژمنایەتیەکان و نانەوەی بشێوی لە ناوچەکە لە رێگەی دانی چەک و چۆڵ بە حوسیەکان و ئەوانی دیکە پەرەپێدەدا.
ئەمریکا لە پشتیوانی کردن لە هاوبەشەکانمان بۆ بەرگری لە خۆیان، دابین کردنی هاوکاری مرۆیی و لە پشتیوانی لە هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەری ئەو شەر و پێکدادانانە و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ ناوچەکە بەردەوام دەبێ.