ەلائەدینی بروجێردی سەرۆکی کومسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی رژیم رایگەیاند: هەتا کۆتایی مانگی خاکەلێوە تلگرام فیلتەر دەکرێ. ئەوە بریارێکە کە لە بەرزترین ئاستەوە دراوە.
رۆژی شەممە 11ی خاکەلێوەی 1397 عەلائەدینی بروجێردی سەرۆکی کومسیۆنی ئاسایشی مەجلیسی رژیم رایگەیاند: هەتا کۆتایی مانگی خاکەلێوە تلگرام فیلتەر دەکرێ. ئەوە بریارێکە کە لە بەرزترین ئاستەوە دراوە.
ناوبراو کە قسەکانی لە هەواڵدەری حکومەتی ئیلناوە بڵاو دەکرایەوە وتی تلگرام جێگەی خۆی بە بەرنامەیەکی هاوشێوەی نەتەوەیی دەدا کە کاتێ تلگرام لە مەدار دەرچێ خەڵک روو لە بەرنامەیەکی نەتەوەیی دەکەن.
رۆژی 7ی خاکەلێوەش عەبدولکەریم حوسێن زادە ئەندامی مەجلیسی رژیم دیانی بەوەدا نا کە ئەگەر چی ئەوە راستیەکی تاڵە بەڵام خەڵک بروایان بە پەیامنێرە نێوخۆییەکان نیە. لە کاتی بشێوی و نارەزایەتیەکانی مانگی بەەفرانباری رابردوو تلگرام مان بە تەواوی فیلتەر کرد و دەوری ئینتەرنێتمان هێواش کردەوە، ئایا بە فیلتەرکردنی کاناڵەکانی تلگرام لە کاتی نارەزایەتیەکان، خەڵک کەڵکیان لە فیلتەرشکێن وەرنەگرت؟