تورکی ئەمالکی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لەبارەی هێرشی مووشەکی رۆژی شەممەی چەکدارانی حوسی سەر بە رژیمی ئێران بۆ سەر عەرەبستان وتی: ئەو هەنگاوە دەیسەلمێنێ رژیمی ئێران هەروا پشتیوانی لە لە حوسیەکان دەکا و چەک و چۆڵی پێشکەوتوویان پێ دەگەیەنێ.
ناوبارو لە درێژەدا وتی: ئەوە گۆرانکاریەکی مەترسیدارە لە شەر لەگەڵ تاقمە تیرۆریستیەکان کە لایەنگەلی وەک رژیمی ئێران لە پشتی ئەوانەوەیە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە چەکدارانی حوسی سەر بە رژیمی ئێران رۆژی شەممە 11ی خاکەلێوە جارێکی دیکە بە مووشەکی بالستیک هێرشی کردە سەر نەجران لە عەرەبستان. ئەو مووشەکە لەلایەن هێزی هەوایی عەرەبستانەوە خرایە خوارەوە. وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی وتی ئەو مووشەکە بە هەرەمەکی بە گەرەکە مەدەنیەکان نرابوو.