دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا و مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان لەسەر پێویستی بەرەورووبوونەوەی مەترسیەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە پێداگریان کردەوە.
رۆژی سێ شەممە 14ی خاکەلێوەی 1397 لە وتووێژێکی تەلەفونیدا دۆناڵد ترامپ و مەلەک سەلمان پێداگریان لەسەر پێویستی بەرەورووبوونەوەی مەترسیەکانی رژیمی ئێران و کردەوەی تێکدەرانەی لە ناوچەکە کردەوە.
بەپێی راگەیەندراوی کۆشکی سپی مەلەک سەلمان پێزانینی بۆ هەڵوێستە جیددیەکان لەبارەی تاقمە چەکدارەکانی حوسیەوە هەبووە، ئەو چەکدارانەی کەبە وتەی مەلەک سەلمان بە پشتیوانی رژیمی ئێران، درێژە بە دەستدرێژی و کردەوەی توندئاژۆیانە دەدەن.
سەرۆککۆماری ئەمریکاش لەسەر پێویستی بەرەورووبوونەوە لەگەڵ مەترسیەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە پێداگری کردەوەتەوە و پێزانینی بۆ دەوری عەرەبستان لە جێگیرکردنی ئاشتی و هەوڵەکانی لەو راستایەدا هەبووە.
هەرلەو بارەوە مەلەک سەلمان پاشای عەرەبستان لەسەر دۆزینەوەی رێگەژارەی سیاسی بۆ قەیرانی سوریە، بە جۆرێک کە ویستی خەڵکی ئەو وەلاتە بێنێتەدیی کردووەتەوە.