دووکاندار و بازاریانی شارەکانی سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بەناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرتووە.
دووکاندار و بازاریانی شارەکانی سەقز، جوانڕۆ و مەریوان بەناڕەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان مانیان گرتووە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 14ی خاکەلێوەی 1397، بازاڕیان و دووکاندارانی شارەکانی سەقز و جوانڕۆ بە داخستنی دووکان و بازاڕ داوای کردنەوەی سنوورەکانیان کرد.
راپۆرتەکانی گەیشتوو نیشان دەدا کە لەم مانگرتنەدا، بازاڕی گەورەی سەقز، بازاڕی سەرۆ، پاساژەکانی عێرفانی، مەولەوی، کوردستان، تەقی زادە، فولادی، ئاهەنی و مورادوەیسی داخراون و دووکاندار و بازاڕییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە لەبەردەم پاساژەکان کۆبوونەتەوە.
هەروەها لە جوانڕۆ دووکاندار و بازاریان لە بەرانبەر فەرمانداری ئەم شارە کۆبوونەتەوە و داوای بەدواداچوون بۆ داواکانیان دەکەن.
شایانی گوتنە لە درێژەی سیاسەتی برسی کردنی خەڵکی کوردستان سنورەکانی داخستووەو مانگی رەشەمەش شارەکانی بانە و پیرانشار دژ بە سیاسەتی داخستنی سنوورەکان مانیان گرت و داوای کردنەوەی ئەو سنوورانەیان کرد کە ژیان و گوزەرانی خەڵکێکی زۆری شارەکانی کوردستانی لەسەر بوو وە خەریکی کاری کۆڵبەری و کاسبکاری بوون.