رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، تەلویزیۆنی سکای نیوز لە راپۆرتێکدا لە پێوەند بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی خوزستان بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر بێ رێ
رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٧، تەلویزیۆنی سکای نیوز لە راپۆرتێکدا لە پێوەند بە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی خوزستان بۆ نارەزایەتی دەربرین لە بەرانبەر بێ رێزی تەلەویزیۆنی فاشیستی دینی حاکم لەدژی هاوڵاتیانی عەرەب گوتی: لە ناوچە جیاوازەکانی ئەهواز، شەپۆلی خۆپیشاندان بەردەوامە. خۆپیشاندەران خوازیاری ئازادی دەسگیرکراوانن.
بەپێی سەرچاوەکان، هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە خۆپیشاندانەکانی شاری ئابادان زیاتر لە ٢٠ ٠ کەسیان دەسگیر کردووە. خۆپیشاندەران لەبەر ئەوەی دەسگیر نەکرێن دەم و چاویان دادەپۆشن و شەوانە هاتوچۆ دەکەن. هەروەها زۆربەی خۆپیشاندەران کە لەلایەن هێزەکانی رژیمەوە مەترسی دەسگیرکردنیان لەسەرە شەوان لە دەرەوەی ماڵەکانیان رۆژ دەکەنەوە.