نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱٤ی خاکەلێوەی ۹·، گۆڵڕۆخ ئیریایی بەندکراوی سیاسی پاش دومانگ مانگرتن لەخواردن لەسەر خۆچووە. بەرپرسانی بەندیخانەی قەرچەک وەرامین ن
نیوەڕۆی رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱٤ی خاکەلێوەی ۹·، گۆڵڕۆخ ئیریایی بەندکراوی سیاسی پاش دومانگ مانگرتن لەخواردن لەسەر خۆچووە. بەرپرسانی بەندیخانەی قەرچەک وەرامین ناوبراویان بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک لە بەندیخانە گواستووەتەوە. بەندکراوانی سیاسی گوڵروخ ئیریایی و ئاتێنا دائیمی، بە بڕیاری بەرپرسانی بەندیخانەی ئەوین وەکوو، حاجی مورادی لە رێکەوتی ٤ی رێبەندان گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەک وەرامین، ئەم بریارە لە تۆڵەی ئەو راگەیاندراوەی ئەم دوو بەندکراوەدا بووە کە رەوانەی دەرەوەی بەندیخانەو بە میدیاییان کردووە.
بەندکراوی سیاسی گۆڵڕۆخ ئیریایی لە رێکەوتی ۱٦ریبەندانی ۹٦دەستی کردوە بە مانگرتن لە خواردن ، ناوبراو لە نارەزایەتی بە گواستنەوەی نایاسایی و شکنجەی خۆی و ئاتێنا دائمی لە بەندیخانەی ئەوین بۆ قەرچەکی وەرامین دەسیان کردوە بە مانگرتن لە خواردن .
لەم کاتەدا ئەم دو بەندکراوە سیاسیە لە بەشی دایکانی بەندیخانەی قەرچەکن و لەم بەشە بیس منداڵ لەگەڵ دایکەکانیان بەندکراون، و هێندێک ژنی دووگیان لەم بەشەی زیندانە راگیراون . ئافرەتان بە تاوانی قورس لەم بەشەی بەندیخانەن و جیاوازی لە نێوان تاوانەکان داناندرێ و دۆخی پاک و خاوێنی لەم بەشەدا زۆر خراپە.
گۆڵڕۆخ ئیریایی رێکەوتی ۳رێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ تێپەراندنی حوکمەکەی درا بە گرتووخانەی ئەوین.