ئێران پێک دێت له چه‌ند نه‌ته‌وه و ئایینی جۆراوجۆر و به‌م پێکهاتانه‌وه ئێرانی ئێستا پێک ده‌هێنن.
بێهروز ئەردەڵان
ئێران پێک دێت له چه‌ند نه‌ته‌وه و ئایینی جۆراوجۆر و به‌م پێکهاتانه‌وه ئێرانی ئێستا پێک ده‌هێنن. به‌درێژای مێژووی ئه‌و وه‌ڵاته، سیستمه تۆتالیتێر و ناوه‌ندخوازه‌کان ده‌سه‌ڵاتدار بوون و ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌ش یه‌ک له‌دووی یه‌ک به‌دوای پاراستنی هه‌یمه‌نه‌ی خۆیانه‌وه بوون. پاراستنی هه‌یمه‌نه و کارکردیان بۆ مانه‌وه‌ی زەبری قورسی لێداوه و بۆته هۆی دابڕانی به‌شێک له‌م خاکه که تا ئێستاش کێشه‌ی قوڵ له‌سه‌ر هێندێک بەشی هەیەو ئه‌م شێواوی و له‌ده‌ستدانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ باوه‌ڕ نه‌بوونی حاکمانی باڵادەست له شه‌راکه‌تی نه‌ته‌وه‌کانی پێک هێنه‌ری ئێران له ده‌سه‌ڵاتدا. بۆ وێنه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا که له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی شێعه‌گه‌ری، ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات و هه‌رجۆره به‌شداریێکی ده‌سه‌ڵاتی بۆ گه‌لانی دیکه یاساغ کردووە، نه‌ک ته‌نیا مافی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لانی ئێرانی پێخوست کردوه، به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه‌کانیشیان فیدای ئیدئۆلۆژی تەسکی تاقمێک کردوه. نیزامی سێکتاریسمی ئاخوندی که‌به شێعاری دابین کردنی مافی نه‌ته‌وه‌کان و کۆمه‌ڵێک دروشمی بێناوه‌رۆکی دیکه هاته‌سه‌رکار، له‌دوای قایم کردنی ده‌سه‌ڵاتی له‌هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنیانه پاشگه‌ز بووه و له‌هێرش بۆ سه‌ر ئازادیخوازان رووی دیکتاتۆرانی به‌رله‌خۆی سپی کرده‌وه. ئه‌م ڕژیمه به فێڵ و چەواشەکاری هاته‌سه‌رکارو له راستیدا ئه‌و دروشم و شێعارانه‌ی که به‌ر له‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی هه‌ڵی گرتبوون ته‌نیا بۆ هه‌ڵفریواندن و گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات بوو، چونکه به‌زووی ده‌رکه‌وت که‌هیچ یه‌ک له‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌دابوونی له‌به‌رنامه‌یدا نه‌بووه تا بیخاته باری کرداره‌وه. گه‌لی کوردی خه‌باتکاری ئازادیخواز که پێشڕه‌وی گۆڕانکاریه‌کان بوو له ئێران و له‌پێناو ڕوخانی شا‌و گه‌یشتن به دۆخێکی باشتر خوێن و قۆربانی دا، ڕژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوی ئاخوندی وه‌ڵامی هه‌موو خه‌بات و ماندووبوونه‌که‌ی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ژیانێکی ئینسانی، به ئاورو ئاسن دایه‌وه و به‌هێرش بۆ سه‌ر ئه‌م گه‌له و ڕاگه‌یاندنی فه‌رمانی جیهاد له‌دژی جارێکی دیکه کوردستانی کرده‌وه وێرانه و کۆمه‌ڵکوژی تێدا وه‌رێ خست. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی هێرشه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر کوردستان، هاوکات له سه‌رانسه‌ری ئێران تاوی دایه سڕینه‌وه‌ی بیرجیاوازان و به‌هێرش بۆ سه‌ر ئه‌حزاب و ڕێکخراوه سیاسی و ئایینی و مه‌ده‌نیه‌کان که‌شی دیکتاتۆری جارێکی دیکه باڵی به‌سه‌ر ئێران‌دا کێشایه‌وه. لایه‌نی به‌هێزی دژه ڕژیم که خۆی له سازمانی موجاهیدینی خه‌لقدا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر زوو دژاتیه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ هێرشی فیزیکی سیاسه‌ته‌کانی ڕژیمی ئاخوندی ڕاگه‌یاندو ئه‌و ئه‌سڵ و بنەمایانەی که له سه‌ری دامه‌زراوه، نه‌کرده فیدای قازانجه‌کانی خۆی تا لەدەسەڵات بەشدار بێ، به‌ڵکوو ئازایانه هه‌ڵوێستی گرت و تا ئێستاش کاربۆ سه‌قامگیرکردنی ئێرانێکی ئازاد‌و دیموکراتێک و پشتیوانی لە کوردستانێکی خودموختار ده‌کات که‌مافی هه‌موانی تێدا پارێزراو بێت. یه‌که‌م هێزی سه‌رانسه‌ری بوو که‌هێرش و جینایه‌ته‌کانی سه‌باره‌ت به‌گه‌لی کورد مه‌حکوم کرد و پشتیوانی له‌داوا ڕه‌واکانی کورد ڕاگه‌یاند. لەچوارچێوەی پشتیوانی لەکورد وداواکانی ،شۆڕای میللی موقاوه‌مه‌ت له ١٧ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری1362 گه‌ڵاڵه‌ی خودموختاری بۆ کوردستانی ئێران له پێشه‌که‌یێک و ١٢ ماده دا به‌تێکڕای ده‌نگ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانیەوە په‌سه‌ند کرد. ئه‌م گه‌ڵاڵه که خۆی له‌م ١٢ ماده‌دا ده‌بێنێته‌وه به‌م شێوه‌یه:
١_ناوچه‌ی خودموختار، ته‌واوی کوردستانی ئێران ده‌گرێته‌وه. پانتایی جوغڕافیایی ئه‌م ناوچه له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دیاری ده‌کرێت.
٢_ئورگانی یاسادانان بۆ کاروباری ناوخۆیی کوردستانی خودموختار شۆڕای به‌رزی کوردستانه که نوێنه‌رانی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئازاد و به‌ده‌نگی گشتی، ڕاسته‌وخۆ، یه‌کسان و شاراوه هه‌ڵده‌بژێردرین. یاسای گشتی کۆماری له‌کوردستان جێ به‌جێ ده‌کرێت. په‌سه‌ندکراوه‌کانی شۆڕای به‌رزی کوردستان نابێت به پێچه‌وانه‌ی یاسای گشتی کۆماری بێت.
٣_به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاروباری کوردستان بیجگه له‌شتگه‌لێک که له‌سه‌ڵاحیه‌تی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدایه، به‌ڕێوه‌بردنی باقی کاروباری ئابووری کوردستانی خودموختار له سه‌ڵاحیه‌تی ئورگانه‌کانی خودموختاردایه. که‌ڵک وه‌رگرتن له سه‌رچاوه‌ی سروشتی و سه‌رمایه‌ی گشتی وه‌ڵات که گرینگی سه‌رانسه‌ری هه‌یه، له‌سه‌ڵاحیه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندیه که به‌قازانجی ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران به‌کاری ده‌هێنێت. له‌کوردستانی خودموختار یارمه‌تی ناوه‌ند ده‌کرێت بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له‌وسه‌رچاوانه.
٤_پاراستنی نه‌زمی ناوخۆیی کوردستانی خودموختار له‌ئه‌ستۆی ئورگانه‌کانی خودموختاره که پرسنێلی به‌که‌ڵک بۆ ئه‌و کاره به پێی ماده‌ی ٢ی گه‌ڵاڵه‌ی ئاماده‌کراو داده‌مه‌زرێنن.
٥_کاروباری پێوه‌ند به سیاسه‌تی ده‌ره‌وە، ئاسایشی سه‌رانسه‌ری کۆماری و خۆراگری نه‌ته‌وه‌یی وه‌کوو پاسه‌وانی له‌سنوره‌کان، پاراستنی یه‌کپارچه‌یی و یه‌کێتی کۆماری له‌سه‌ڵاحیه‌تی کۆماردایه. ئه‌رته‌ش له‌کوردستانی خودموختار وه‌کوو باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران مافی ده‌ستێوه‌ردانی له نه‌زمی ناوخۆیدا نیه.
٦_کاروباری پێوه‌ند به تیجاره‌تی ده‌ره‌کی و گومریکات، دیاری کردنی نیزامی پوڵیی وماڵی وه‌ڵات، ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکی پێوه‌ند به بانکی ناوه‌ندی، ڕێک وپێک کردنی بودجه‌ی گشتی و گه‌ڵاڵه‌ی ئابوری که گرینگی سه‌رانسه‌ری هه‌یه‌و یان پێبه‌ندی سه‌رمایه‌دانن، له سه‌ڵاحیه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندیدایه. به‌رێوه‌به‌رایه‌تی باقی کاروباری ئابوری کوردستان له سه‌ڵاحیه‌تی ئورگانه‌کانی خودموختاره. که‌ڵک وه‌رگرتن له‌سه‌رچاوه‌کانی سروشتی و سامانی گشتی وه‌ڵات که گرینگی سه‌راسه‌ریان هه‌یه له سه‌ڵاحیه‌تی ناوه‌ند دایه که به قازانجی هه‌موو ئێران به‌کار ده‌بردرێت. له‌کوردستانی خودموختار ئورگانه‌کانی خودموختار،یارمەتی حکومه‌تی ناوه‌ندی ده‌که‌ن لەو بارەوە.
٧_زمانی کوردی، زمانی فه‌رمی خوێندن و نوسینی ناوخۆی کوردستانه و له‌هه‌موو قۆناغێکدا خوێندن و نوسین بۆ دانیشتوانی کوردستان به فه‌رمی ده‌ناسرێت. زمانی فارسی، له‌کوردستان وه‌کوو ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران زمانی ڕه‌سمیه و له‌مه‌دره‌سه‌کان له‌گه‌ڵ زمانی کوردی ده‌خوێندرێت. نوسراوه‌کانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کوردستان له‌گه‌ڵ ناوه‌ندو باقی ئێران و هاوکات به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌کانی سه‌روه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له کوردستان به‌زمانی فارسی ده‌بێت. دانیشتوانی غه‌یره کورد له کوردستان له بره‌و دان به‌فه‌رهه‌نگی خۆیان ئازادن و مافی خوێندنیان به‌زمانی خۆیان هه‌یه.
٨_هه‌موو ماف و ئازادییه‌کانی ناو جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ و ڕێکه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ،وه‌کوو ئازادی به‌یان و ئازادی بڵاوکراوه وئازادی دامه‌زران و هه‌ڵسوڕانی ئه‌حزابی سیاسی و یه‌کیه‌تیه‌کان و شۆڕاکانی کرێکاری و که‌شاوه‌رز و مه‌ده‌نی، کومیته‌کانی دیموکراتێک، ئازادی هه‌ڵبژاردنی پیشه و شوێنی مانه‌وه و ئازادی مه‌زهه‌ب له‌کوردستانی خودموختار وه‌کوو باقی ئێران دابین ده‌کرێت. دانیشتوانی کوردستان به ژن وپیاو وه‌کوو باقی شوێنه‌کانی ئێران ئه‌بێت دوور بن له هه‌رجۆره جیاوازیێکی جنسی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌بێت هه‌موان له‌مافی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی به‌شدار بن. نیزامی دادوه‌ری کۆماریی یه‌که و له کوردستانی خودموختاریش دادگاکان به‌پێی یاسای کۆماری و هه‌روه‌ها یاسا په‌سه‌ندکراوی شۆڕای به‌رزی کوردستان به سکاڵانامه‌کان پێڕاگه‌یشتن ده‌که‌ن. هێزی ئینتزامی کوردستانی خودموختار وه‌کوو هێزه‌کانی دیکه‌ی ئێران ،هێزی دادگوسته‌رین و پێبه‌ند به‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی حوکم و فه‌رمان و ده‌ستور و قه‌راره‌کانی موحاکم و لێپرسراوانی دادوه‌رین.
١٠ _ئورگانه‌کانی خودموختار ئه‌رکدارن که له‌ده‌ستێوه‌ردان له کارێک که له‌سه‌ڵاحیه‌تی حکومه‌تی ناوه‌نددایه خۆ بپارێزن و هاوکاری حکومه‌تی ناوه‌ندی بکه‌ن له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیاندا. به‌م شێوه‌یه حکومه‌تی ناوه‌ندی و ئۆرگانه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌ری له ده‌ستێوه‌ردان له کاروبارێک که به‌سه‌ڵاحیه‌تی تایبه‌تی ئۆرگانه‌کانی خودموختار ناسراوه خ٠Žوده‌پارێزن وده‌بێت هاوکاری ئۆرگانه‌کانی خودموختار بن له‌به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه‌کانیاندا.
١١_حکومه‌تی ناوه‌ندی له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌رکی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای دابین کردنی پێشه‌وه‌چونی خێراوپه‌ره پێدانی هه‌موو ناوچه دواکه‌وتوه‌کانی وه‌ڵات، ئه‌رکداره که له داهاته‌کانی گشتی به‌شێکی زیاتر بۆ نه‌هێشتنی دواکه‌وتووی کوردستانی خودموختار ته‌رخان بکات.
١٢_خه‌ڵکی کوردستانی خودموختار وه‌کوو باقی هاووڵاتیان له‌سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ڕێگه‌ی یاسایی و بێ هیچ جۆره جیاوازیێک له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری وه‌ڵات به‌شداری ده‌که‌ن.
ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی شۆڕای میللی موقاوه‌مه‌تی ئێران له‌مه‌ر خودموختاری کوردستان له‌کاتێکدایه کە 35ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ریوه. له‌کاتێکدا ئه‌م شۆرایه و سازمانی موجاهیدینی خه‌لقی ئێران باوه‌ڕیان به‌مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بووه ، ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی له‌سه‌رکوتی کورد و پێشێل کردنی مافه‌کانی به‌رده‌وامه و هاوکات موخالیفه‌کانیشی له‌ده‌ره‌وه که خۆیان کردۆته ده‌مڕاستی ئێران و تا ئێستاش به‌بیری پان ئێرانیزم بیرده‌که‌نه‌وه و ماوه‌یێک به‌شێک بوون له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ری ئه‌م ڕژیمه، تا ئێستاش ددانیان نەناوە بەمافەکانی خەڵکی کوردستان. ئه‌و پان ئێرانیستانه که له‌ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات نیشته‌جێن وهیچ جۆره نفوزێکیان له‌ناوخۆی ئێران نیه و ڕێژه‌ی جه‌ماوه‌ریان به ڕاده‌ی خۆیان بچوک و که‌مه، تا ئێستاش له‌ناو هێنانی کورد‌و کوردستان خۆده‌بوێرن و ئاماده نین له‌هیچ کۆڕوکوبوونه‌وه‌یێک که باس له‌مافی گه‌لان بکرێت به‌شداربن، ئەوانە قورساییان له‌داهاتووی ئێران هه‌ر به ڕاده‌ی ئێستا ده‌بێت و به‌هیچ جۆرێک ناتوانن ده‌وریان هه‌بێت له‌و وه‌ڵاته‌دا. پێویسته و زه‌روریه که هێزه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی و ئازادیخوازه‌کان ئه‌و لا‌یه‌نانه به هێند وه‌رنه‌گرن و به‌پێی قه‌باره‌ی خۆیان حیسابیان بۆ بکه‌ن و ئه‌و هێزانه ئاشت بکه‌نه‌وه که له‌داهاتوی ئێران نه‌خش و ڕۆڵیان ده‌بێت و بەدرێژای خەبات دژی دیکتاتۆری هاووسەنگەر و پشتیوانی داوا ڕه‌واکانی گه‌له‌که‌مان بوون . سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران وه‌ک هه‌ڵگری دروشمی خودمه‌ختاری بۆ کوردستان ، به‌درێژایی مێژوه‌که‌ی واقیع بینانه بارودۆخی ئێران وکوردستانی تاوتوێ کردوه‌و له سه‌ختترین قۆناغدا ڕێرەوی شۆڕشی لەسەر پێداگری لەسەر خواست و پڕانسیبەکانی درێژە پێداوە. تا ئێستا دوستایه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ره‌کیه سه‌رانسه‌رییه‌کان پاراستوه و به به‌رده‌وامی هه‌وڵی داوه مه‌سه‌له‌ی کورد و مافەکانی له داهاتووی ئێران‌دا جێکەوتوو بێت.