ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کە لە ساڵی 96دا، 390 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند کە لە ساڵی 96دا، 390 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
ئەو ناوەندە لە راپۆرتێکی تایبەت بە ئاماری ئێعدامکراوەکانی ساڵی 96 رایگەیاند کە لەو ساڵەدا 390 کەس لە سێدارە دراون کە شەش کەس لەو ئێعدام کراوانە لە کاتی ئەنجامی تاوانەکەیاندا لە ژێر تەمەنی 18 ساڵدا بوون. ئەو ناوەندە دەڵێ کە ئەو ئامارە بەپێی سەرچاوە فەرمی، نێوە فەرمی و نافەرمیەکانەوە ئامادەکراوە.
ئەو ناوەندە هەروەها رایدەگەیەنێ کە لەبەر ئەوەی رژیمی ئێران زۆرێک لە ئێعدامەکان ئاشکرا ناکا، ئامادەکردنی ئامارێکی دروست حەستەمە.
پێشتر و لە 9ی رەشەمەی 1396دا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش لە راپۆرتێکدا رایگەیاندبوو کە لە ساڵی 2017ی زایینیدا رژیمی ئێران 482 حوکمی ئێعدامی جێبەجێ کردووە.
رژیمی ئێران یەک لەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرانەیە کە حوکمی ئێعدام بۆ مێرمندالان دەردەکا و دوای تەمەنی 18 ساڵی جێبەجێی دەکا.