ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی 1397 وەفدێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە مەسیف سەلاحەدین بەشدارییان لە پرسە و سەرەخۆشی خوا لێیی خوشبێت دلۆڤان
ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ١٤ی خاکەلێوەی 1397 وەفدێکی سەرکردایەتی سازمانی خەبات لە مەسیف سەلاحەدین بەشدارییان لە پرسە و سەرەخۆشی خوا لێیی خوشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی، کرد. شاندی سازمانی خەبات پێکهاتوو لە بەرێزان کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی و بەختیار عەزیزی و شۆڕش حاجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەبات لە یەکەم رۆژی پرسەی خواڵیی خۆشبێت دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای بەرێز نیچیرڤان بارزانی و کوری ئیدریس مستەفا بارزانی بەشدارییان کرد و و لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی بەرێز کاک بابەشێخ حسینی سکرتێری گشتی و سەرجەم ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستانیان بە بەرێزان کاک نیچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی هەریمی کوردستان و کاک مەسرور بارزانی و ژمارەیێک لە بەرپرسانی بالای پارتی دیموکرات راگەیاند.