ڕێکخراوی "نێهزەتی سوادئاموزیـ"ـی رژیمی ئێران، لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاند کە لە ئێراندا 11میلیۆن کەمخوێندەوار و 9 میلیۆن نەخوێندەواری بوونی
ڕێکخراوی "نێهزەتی سوادئاموزیـ"ـی رژیمی ئێران، لە نوێترین ئاماریدا رایگەیاند کە لە ئێراندا 11میلیۆن کەمخوێندەوار و 9 میلیۆن نەخوێندەواری بوونی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 15ی خاکەلێوەی 1397، لە راپۆرتێکدا کە لە لایەن ڕێکخراوی "نێهزەتی سوادئاموزی" رژیمەوە بڵاو کرایەوە، بەپێی سەرژمێری گشتیی هاووڵاتییان لە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە ئێراندا، ٨ میلیۆن و ٨٠ ٠ هەزار نەخوێندەوار هەیە.
بەپێی ئەم ئامارە، ژمارەی نەخوێندەواران و کەمخوێندەواران لە ١٣ پارێزگای ئێراندا بەرز بۆتەوە، لە پارێزگا سنوورییەکانی ئێران، ڕێژەی وازهێنان لە خوێندن و نەخوێندەواری لە چاو بەشەکانی تری ئێراندا زۆر زیاترە، بە شێوەیەک کە پارێزگای بەلووچستان لە پلەی یەکەمدایە و پارێزگای کوردستان لە پلەی دووهەمدایە.
نەبوونی کار و بێ توانایی خوێندکاران بۆ دابینکردنی پێداویستیی ڕۆژانەیان و گرانی تێچووی خوێندن لە ئێراندا، لە هۆ بەرچاوەکانی وازهێنانی خوێندکاران لە خوێندنن.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی زانستیی رژیمی ئێران، ئاماری بێکاری دەرچووانی زانکۆ، نزیکەی ١٩ لەسەدە، ئەم ئامارە بۆ ژنان نزیکەی دوو قاتی ڕێژەی بێکارانی پیاو مەزەندە دەکرێت.
"مەسعوود شەفیعی"، بەرپرسی کۆمەڵەی ئێرانییەکانی پێشخەری پەیوەندیی پیشە و زانکۆ" ناو دەبرێت، باسی لە بەرزبوونەوەی ئاماری بێکاری خوێندکارانی زانکۆ کردووە و وتوویەتی: ١٠ ٠ هەزار کەس بە بڕوانامەی دوکتوراوە لە ئێراندا بێکارن.
هەروەها ڕێژەی بەرزی هەژاری لە ئێراندا هۆکارێکی دیکەیە، کە منداڵان و لاوان بۆ دابینکردنی بژیوی بنەماڵەکانیان و خۆیان ناچار دەبن، دەست لە خوێندن هەڵبگرن و ڕوو لە بازاڕی کار بکەن.