بەپێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان: بە دەستپێکی دووهەمین حەوتووی نارەزایەتیەکان لە ئەهواز و باقی شارەکانی دیکەی خوزستان و بەرفراوان بونی بازنەی نارەزایەتی
بەپێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان: بە دەستپێکی دووهەمین حەوتووی نارەزایەتیەکان لە ئەهواز و باقی شارەکانی دیکەی خوزستان و بەرفراوان بونی بازنەی نارەزایەتیەکان، شەپۆلی گرتنی چالاکانی مافی مرۆڤ و هاوڵاتیانی سڤیل لە شارەکانی خوزستان رو لە زیادبوونە، ئاماری دەستگیرکراوان لەنێوان ١٠ ٠ تا ١٦٠ کەس دایە.
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ تا ئێستا دەستگیرکردنی ١٠ ٠ کەس لە عەرەبەکانی ئەهوازیان تۆمار کردووە لە حەوتوی دووەمی خۆپیشاندانەکاندا. بەو حاڵەش هێندێک لە راگەیاندنە لۆکاڵی و نێونەتەوەییەکان ئاماری دەسگیرکراوانیان بە زیاتر لە ١٦٠ کەس راگەیاندوە.
دەسگیرکردن بە تاوانی وتنی اللە اکبر.
ستار، جەوانێکی دانیشتوی ناوچەی رفیشی ئەهواز لە پێوەند بە دەسگیرکردنەکانی ئەم دواییانە گوتی: براکەمیان لەبەرچاوی خۆم دەسگیرکرد و باوکم هەر کارێکی کرد بەکرێگیراوەکانی رژیم ئازادیان نەکرد، ئێمە کارمان بەکەس نیە، هەروەها ئاگادارین تا کەس دەست نەداتە وێرانکاری بۆ ئەوەی بەهانەیان نەدەینە دەست، تەنیا کارێک کە دەیکەین دروشم دانە. ئەوان لە تلویزیۆن بێرێزیان بەئێمە کردووە و ئێمە دەمانهەوێ کە داوای لێبوردنمان لێبکرێ.
لەگەڵ ئەوەشدا کە داوای لێبوردن ناکەن، لەگەڵ دروشمی اللە اکبریشدا کێشەیان هەیە کە ئێمە دەیڵێینەوە.
رادیۆ ئاڵمان هەروەها زیادی کرد: وێرای دەسگیر کردنەکان، لێدان و شکەنجە، دەستڕێژی گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسک رێژیش لەلایەن بەکرێگیراوانە لە هاوڵاتیان کراوە.
هەروەها وێنەی دەستڕێژی گوللەی پلاستیکی و گازی فرمێسکرێژ لەلایەن بەکرێگیراوانە لە هەریەکە لە شارەکانی ئەهواز، ماهشەهرو کوت عبداللە و هەروەها ناوچەکانی عەین ٢، کوی عەلەوی و شەقامی نادری ئەهواز، لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کراونەوە.