مەحمود موعەلیمی، جێگری پێشوی ئیدارەی گشتی سیاسی سپای پاسداران لە پێوەند بە جامەکانی داهاتو، نیگەرانی خۆی دەربری و گوتی: ترامپ رایدەگەیەنێ کە دەبێ لە کۆنگرەی ئا
 مەحمود موعەلیمی، جێگری پێشوی ئیدارەی گشتی سیاسی سپای پاسداران لە پێوەند بە جامەکانی داهاتو، نیگەرانی خۆی دەربری و گوتی: ترامپ رایدەگەیەنێ کە دەبێ لە کۆنگرەی ئامریکا رونکردنەوە بۆ بەرجام بکرێ و ئەوەش بەو مانایەیە کە توانای موشەکی و بابەتی ناوچەکەش بێتە ناو بەرجامەوە. 
بەڵام ئێمە دەزانین کە ئەوە فرت و فێڵ و بەرنامەیە بەدوای دەست پێکردنی بەرجامی دووەوەن. 
باوبراو رۆژی دوشەممە ١٦ی خاکەلێوە، لە وتووێژێکیدا لەگەڵ هەواڵدەری سپای پاسداراندا گوتی: ئەگەر لێرەوە بەرگری نەکەین، بێگومان دەبێ بگەرێینەوە بۆ بەرجامی حەوت، بەرجامی حەوتیش ئەوجۆرەی کە دیارە گۆرینی پێکهاتەی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.



