ئەبولفەزلی قەدیانی لە ئەندامانی تاقمی بەناو موجاهیدنی ئینقلابی ئیسلامی خامنەیی بە گوبلز وەزیری راگەیاندنی هیتلەر دەشوبهێنێ و نووسیویەتی: پێی وابوو درۆ هەرچەند
ئەبولفەزلی قەدیانی لە ئەندامانی تاقمی بەناو موجاهیدنی ئینقلابی ئیسلامی خامنەیی بە گوبلز وەزیری راگەیاندنی هیتلەر دەشوبهێنێ و نووسیویەتی: پێی وابوو درۆ هەرچەندی گەورەتر بڵەی راستتر دەردەکەوێ.
ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا لە کاردانەوە بە قسەکانی خامنەیی لەبارەی بوونی ئازادی نووسی: بازنەی خودیەکانی نیزامی ویلایەتی فەقیه وەها تەسک کراوەتەوە کە گرتن و زیندانی کردن نزیکەکانی سەرۆککۆماری پێشوویشی گرتووەتەوە. کەس جوێ " لەوانەی خۆیان لە خەو داوە" نیە کە نەزانێ سزای خۆراگری لەبەرامبەر خامنەیی و رەخنەگرتن و لێکدانەوە لەسەر کارنامەی خرابی ئەو چیە. سزای ئەو تاوانە لێخۆشبوونی نیە وەکوو پەروەندەسازیەکانی دەزگا ئەمنیەتیەکان و لە کۆتایی دا گرتن و زیندان و ... لەلایەن دەزگای بێ دادەوە.
لە وەڵاتێکدا کە بە ئاشکرا سەرەتایی ترین مافی مرۆڤ یانی مافی رادەربرین و عەقیدە سەرکوت کراوە، خامنەیی بە چاولێکەری لە رێوشوێنی سیئە وەزیری راگەیاندنی ئاڵمانی نازی، گویلز کە پێی وابوو درۆ هەر چەندی گەورەتر بڵەی راستتر دەردەکەوێ، ئیدعای ئازادی بەیان و خەڵک سالاری و مافی هەڵبژاردن بۆ خەڵک دەکاو ئیدیعای ئەوە دەکات کە حکومەتی ئەو دەستدرێژی بۆ سەر رەخنەگرانی ناکا. پێویستە لەو و بەرپرسانی دەزگا ئەمنیەتی و قەزاییەکانی پرسیار بکرێ لیستی بەرزە باڵای ئەو بەندکراوانەی کە تاوانیان تەبلیغ دژ بە دەسەڵات (بڵێن رەخنە لە دەزگای حکومەتی ئەو) بووە لە کوێوە هاتووە؟ ئازادی هەڵبژاردن بەبوونی چاودێری ناقانوونی دیاری کردن و پێخوستی مافی قانوونی هەڵبژێران و هەڵبژاردن دەتوانێ چ مانایەکی هەبێ؟ ئازادی هەڵبژاردن لە وەڵاتێک کە ئەنجومەنی چاودێری ئیستبدادی دینی بە گوڵبژێرکردنی ئەندامانی مەجلیسی خوبرەگانێک (شارەزایان) پێک دێ کە کاریان بەجێی چاودێری ئەو خەریکی زمان چەورین بۆی، چۆن وەدیی دێ؟