هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی هەینی 17ی خەکەلێوە، راپۆرتێکی تێرو تەسەلی لە سەر هاوکاری نهێنی فرۆکەکانی روسیەو رژیمی ئێران و رژیمی بەشار ئەسەد بڵاوکردەوە.
هەواڵدەری رۆیتەرز رۆژی هەینی 17ی خەکەلێوە، راپۆرتێکی تێرو تەسەلی لە سەر هاوکاری نهێنی فرۆکەکانی روسیەو رژیمی ئێران و رژیمی بەشار ئەسەد بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەم راپۆرتەی رۆیتەرز، روسیە لەماوەی حەوت ساڵی رابردوودا 84 ئیرباسی دەستی دو و فرۆکەی بوئینگی بەدەست هێناوە. لەو 84 فرۆکەیە لانی کەم 40 دانەیان لە ئێران و سوریە و عێراق بەکار هێنراوە کە ( زانیاری ئەوان) رێگەی فرین و داواکاری پێشکەش کراو بۆ کارکردن بۆ ئەوان ئاشکرا کراوە.
ئەم فرۆکانە لەرێگەی پردێکی هەواییەوە لەنێوان ئەم وڵاتانە لە حاڵی فریندابوون. لە کاتێکدا کە هیچ شمارەیەکی فرینیان نەبووە و لەهیچ رێکخراوێکدا تۆمار نەکراوە بۆ ئەوەی بەدەستی کراوەوە خۆ لە گەمارۆکانی ئامریکا بپارێزن.