رۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی 1397، نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان یەکگرتووەکان وێرای پێداگری لە سەر پێویستی ناچارکردنی رژیمی ئێران بە وەڵامدا
رۆژی پێنج شەممە 17ی خاکەلێوەی 1397، نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوەکان یەکگرتووەکان وێرای پێداگری لە سەر پێویستی ناچارکردنی رژیمی ئێران بە وەڵامدانەوەی کردەوەکانی لە ناوچەکەدا گوتی: ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانە ئوروپاییەکانمان لە پێوەندیداین بۆ بەهێزکردنی رێکەوتنی ناوکەی و دەمانهەوێ کە رژیمی ئێران بە هۆی پشتیوانی لە ترۆریسم ناچار بە وەڵامدانەوە بکەین.
ناوبراو کە لە زانکۆی دۆک قسەی دەکرد گوتی: بۆماوەی چەندین ساڵە، نە تەنیا ئامریکا، بەڵکو هاوپەیمانە ئوروپاییەکانی ئێمە لە راستای پاراستنی رێکەتنی ناوکەی لەگەڵ رژیمی ئێران، تاقی کردنەوەی موشەکی بالستیکی ئێران، پشتیوانی لە ترۆریزم و سەرکوتی خەڵکی ئێرانیان لەبەرچاو نەگرتووە.
ناوبراو زیادی کرد: سەرۆک کۆماری کاتێکی دیاری کرد تا نێوەراستەکانی مانگی مەی بۆ بەردەوام بوونی بەشداری کردن لە رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران.
جیاواز لەوەی کە لەو رێکەوتنەدا بمێنین یان نا، لەبەرچاوگرتنی سیاسەتێکی بە برشت بۆ ناچارکردنی رژیمی ئێران بۆ وەلامدانەوەی لەپێوەند بە هەنگاوەکانی، پەیامێکی بەهێز بۆ رژیمی ئێران و کورەی باکور دەنێرێ.