پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی رێبەندانی 1394
سازمانی خەبات


چالاکێکی سیاسی کورد لە دێولان دەستبەسەر کرا

دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کورد لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە کوردستان درێژەی هەیە ولە شاری دێولانیش، ڕەوتی دەستبەسەر کردنەکان بێبەرێ نەبووە. بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٤ی هەتاوی، سەلمان حوسێن‌پەناهی، چالاکی سیاسیی کورد لە شاری دێولان لەلایەن لیباس شەخسییەکانی ئەو ئیدارەی ئیتلاعەتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاند: ئەو چالاکە سیاسییە کوردە لە کاتی دەستبەسەر کردنیدا، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە بێ ڕێزی پێی کراوە و لەگەڵ ئازار و ئەشکەنجە و لێدانیش بەڕەوڕوو بووتەوە.هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەو چالاکە سیاسییە کورد هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نیە.
  
کۆچی دوایی دۆستێکی سازمانی خەبات لە شاری بانە

 
رۆژی پێنج شەممە 22ی رێبەندانی 1394 کەسایەتیەکی تێکۆشەر و دۆستی سازمانی خەبات ی کوردستان لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد. خوا لێی خۆشبێت کاک ئیبراهیم رەحیمی رۆژی پێنج شەمە لە تەمەنی 65 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. 
کاک ئیبراهیم یەکێک لە مرۆڤە نیشتمانپەروەرەکانی شاری بانە بوو کە دوو کوری بە دەستی هێزە جینایەتکارەکانی رژیمی ئاخوندی شەهید کرابوو. ناوبراو دەبیتە خاڵی چەندین ئەندامی تێکۆشەری ریزەکانی سازمانی خەبات ی کوردستان و خۆشی وەک دۆستێکی سازمانی خەبات و هەروەرها وەک کەسێکی تێکۆشەر و باوکی دوو شەهید هاوکاریی و خۆشەویستی بۆ شۆڕش و شۆڕشگیران هەبووە.
بەو بۆنەوە پرسە و سرەخۆشی لە خزم و کەس و کاری خواڵیی خۆشبێت کاک ئیبراهیم رەحیمی و بە تایبەت خوشکە سوهەیبە گوڵنازیی ئەندامی تێکۆشەر و دێرینی سازمانی خەبات دەڵێین و لەخوای گەورە داوکارین روحی کاک ئیبراهیم بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سێبووری خزم و کەس و کاری بدات. 
انا اللە و انا الیە راجعون
 

گازگرتوویی گیانی دایک و دوو منداڵی لە شاری کامیاران ستاند

پەنگخواردنەوەی گازی کەربۆن لە ژووری بنەماڵەیەکی کامیارانی، گیان لەدەستدانی ٣ کەسی بە دواوە بوو. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی کوردی نیشتەجێ شاری کامیاران لە پارێزگای سنە، بە هۆکاری تەشەنەی گازی "دی ئۆکسیدی کەربۆن" مەسمووم بوون.ئەو کارەساتە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی ڕێبەندان لە گەڕەکی "تەپە پیر محەممەد"ی ئەو شارە ڕوویداوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بنەماڵەیە رایگەیاند، ترازانی بۆڕی ئاوگەرمکونی حەمامی ئەو ماڵە، هۆکاری پەنگخواردنی دووکەڵ و پاشان گیان لەدەستاندانی دایک و دوو منداڵەکە بووە".هەر بەپێی ئەم هەواڵە، سورەیا کەمانگەر(٣٥ ساڵ) کچی عەلی، ئاران ڕەحیمی(٨ ساڵ) و سارا ڕەحیمی(٥ ساڵ) منداڵانی مەلاک ڕەحیمی(هەورام) لە ڕووداوە گیانیان لەدەست داوە.لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە هەورام ڕەحیمی بە هۆی دەستکورتییەوە، ماوەیەکە بۆ کار و کرێکاری ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان و ڕۆژی ڕابردووش بۆ بەخاکسپاردنی ژن و منداڵی گەڕاوەتەوە بۆ کامیاران.ماوەیەک پێش ئێستاش بە ڕووداوی هاوشێوە لە سەقز، دایک و منداڵێک بوونە قوربانی خەراپیی بۆڕی ئاوگەرمکون و بڵاوبوونەوەی گاز.


کوژرانی 8 پاسدار و بەکرێگیراوی رژێمی ئاخوندی لە سووریە

8 کەس لە پاسدار و بەکرێگیراوانی سەر بە سوپای قۆدسی رژێمی ئاخوندی کە بە مەبەستی کوشتاری خەڵکی بێتاوانی سووریە رۆیشتبوونە ئەو وڵاتە، کوژراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، راگەیاندنەکانی سەر بە رژێمی ئاخوندی رۆژی هەینی 23ی رێبەندانی 1394، بڵاویان کردەوە کە 7 کەس لە ئەندامانی سوپای قۆدسی رژێم بە ناوەکانی، پاسدار ساڵح ساڵحی، پاسدار رەزا فەرزانە، پاسدار عەلی عەسکەر زەمانی و پێنج بەکرێگیراویتر بە ناوەکانی، فەزل دیب، مەحەمەد حەموود، عەباس رەجەب عەرەب، حسین ئەلکۆنج و حەسەن ئەلبابا کە دەستیان هەبووە لە کوشتاری خەڵکی سووریە، کوژراون.


کلینتۆن: رژێمی ئاخوندی دەبێت دەست لە پشتیوانی تیرۆریسم هەڵبگرێت

هیلاری کلینتۆن پاڵێوراوی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رایگەیاند کە، رژێمی ئاخوندی ئێران دەبێت دەست لە پشتیوانیکردنی دەوڵەتی تیرۆریسم هەڵبگرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، هیلاری کلینتۆن رۆژی پێنجشەممە 22ی رێبەندانی 1394، وتی، رژێمی ئاخوندی دەبێت دەست لە پشتیوانی دەوڵەتی تیرۆیسم هەڵبگرێت، ئەوان دەبێت دەست لە نانەوەیت بشێوی لە ناوچەکەدا هەڵبگرن کە بووە بە هۆی شێواندنی رۆژهەڵاتی ناوەراست. بە پێی ئەم راپۆرتە، کلینتۆن وتی، رژێمی ئاخوندی دەبێت لە سووریە برواتە دەرەوە و دەست لە پشتیوانی حیزبۆڵا هەڵبگرن و هەروەها کۆتایی بە ناردنی مووشەک بۆ غەزە بێنن.


سعودیە هێزی ئاسمانی و سەربازی دەنێرێتە تورکیا

سعودیە هێزی ئاسمانی و سەربازی بۆ بنکەی ئاسمانی ئینجەرلیک لە تورکیا دەنێرێت، ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە سووریا. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند " سعودیە دەستی کرد بە ناردنی فڕۆکەکانی بۆ بنکەی سەربازی ئینجەرلیک لە باشووری تورکیا، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە سووریا". چاوشئۆغڵۆ گوتی " سعودیە شارەزایانی ناردووەتەوە بنکەی سەربازیی ئینجەرلیک لەپێناو لێکۆڵینەوە لەوەی کە پێویستە بکرێت". وەزیری دەرەوەی تورکیا هەروەها جەختی کردەوە " پێویستە ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی لە سووریا ئەنجامبدرێت و، سعودیەش دەتوانێت هێزی زەمینی بنێرێت ئەگەر پێویستی کرد، هەوڵەکانی سعودیەش لەپێناو جێگیربوونی دۆخی تورکیان لە دژی تیرۆردا". رۆژی هەیینیش23ی رێبەندانی 1394،بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا رایگەیاندبوو " دەستوەردانی زەمینی تورکی- سعودی لە سووریا  ئەگەرێکە کە ناکرێت دووری بخەینەوە" و، جەختیشی کردەوە لەوەی هێزەکانی دەتوانن بەرەنگاریان ببنەوە.

 

پیسبوونی ژینگە ساڵانه‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ پێنج ملیۆن که‌‌‌س ده‌‌‌کوژێت

به‌‌‌پێی لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ک که‌‌‌ دوێنێ هه‌‌‌ینی ئه‌‌‌نجامه‌‌‌کانی بڵاوکرایه‌‌‌وه‌‌‌، ساڵانه‌‌‌ نزیکه‌‌‌ی پێنج ملیۆن و پێنج سه‌‌‌د هه‌‌‌زار که‌‌‌س له‌‌‌ سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری جیهاندا به‌‌‌هۆی هه‌‌‌ڵمژینی هه‌‌‌وای پیسه‌‌‌وه‌‌‌ گیان له‌‌‌ده‌‌‌ست ده‌‌‌ده‌‌‌ن. زۆربه‌‌‌ی ئه‌‌‌م قوربانییانه‌‌‌ش دانیشتوانی چین و هندستانن که‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م و دووه‌‌‌م گه‌‌‌وره‌‌‌ترین وڵاتی جیهانن له‌‌‌ڕووی ژماره‌‌‌ی دانیشتوانه‌‌‌وه‌‌‌. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، گه‌‌‌شه‌‌‌کردنی ئابووری له‌‌‌م دوو وڵاته‌‌‌دا به‌‌‌هۆی کارگه ‌و کانه‌‌‌ خه‌‌‌ڵوزییه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌م کارگه ‌و کانانه‌‌‌ هۆکارێکی سه‌‌‌ره‌‌‌کی پیسبوونی ژینگەن.ئه‌‌‌نجامده‌‌‌رانی ئه‌‌‌م لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌ڵێن، ده‌‌‌رکه‌‌‌وتووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و نه‌‌‌خۆشییانه‌‌‌ی به‌‌‌هۆی پیسبوونی هەواو ماڵه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌روستده‌‌‌بن، دووه‌‌‌م گه‌‌‌وره‌‌‌ترین هۆکاری مردنن له ‌سه‌‌‌رتاسه‌‌‌ری جیهاندا و راسته‌‌‌وخۆ دوای جگه‌‌‌ره‌‌‌کێشان دێت که‌‌‌ رێکخراوی ته‌‌‌ندروستی جیهانی ده‌‌‌ڵێت، ساڵانه‌‌‌ شه‌‌‌ش ملیۆن که‌‌‌س ده‌‌‌کوژێت.هۆکاری پیسبوونی هه‌‌‌وا بریتییه‌‌‌ له‌‌‌ سوتانی کراوه ‌و کارپێکردنی مه‌‌‌کینه ‌و ئامێره‌‌‌ جۆراوجۆره‌‌‌کان. پیسبوونی ماڵیش به‌‌‌هۆی کارکردنی ئه‌‌‌و زۆپایانه‌‌‌وه‌‌‌ رووده‌‌‌دات که‌‌‌ به‌‌‌ خه‌‌‌ڵوز و دار و پیسایی ئاژه‌‌‌ڵ کارده‌‌‌که‌‌‌ن و بۆ گه‌‌‌رمکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و چێشتلێنان به‌‌‌کارده‌‌‌هێنرێن. هه‌‌‌ردوو پیسبوونه‌‌‌که‌‌‌ ده‌‌‌کرێ ببنه‌‌‌هۆی جه‌‌‌ڵته‌‌‌ی دڵ و ده‌‌‌ماخ. لێکۆڵه‌‌‌ران ده‌‌‌ڵێن، ساڵانه‌‌‌ له‌‌‌ چین نزیکه‌‌‌ی ملیۆنێک و له‌‌‌ هندستان زیاتر له‌‌‌ نیو ملیۆن و له‌‌‌ ویلایه‌‌‌ته‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی ئه‌‌‌مه‌‌‌ریکا و وڵاتانی یه‌‌‌کێتی ئه‌‌‌وروپا، نزیکه‌‌‌ی 300 هه‌‌‌زار که‌‌‌س به‌‌‌م نه‌‌‌خۆشییانه‌‌‌ ده‌‌‌مرن. جێگەی باسە کە، ئه‌‌‌م لێکۆڵینه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ نوێیه‌‌‌ له‌‌‌لایه‌‌‌ن په‌‌‌یمانگای کاریگه‌‌‌ری ته‌‌‌ندروستی له‌‌‌ بۆستۆن ئه‌‌‌نجامدراوه‌‌‌.


8 ساڵ و 9 مانگ و 8 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی رێبەندانی 1394

هەواڵەکانی کوردستان، ئێران و جیهان 24ی رێبەندانی 1394

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران