رژیمی تاوانکاری ئەسەد جارێکی دیکە کردەوەی جینایەتکارانەی جەنگی ئەنجام داوە و لە شاری دوما لە نزیک دەمیشقی بە بۆشکەی گاری شیمیایی بۆردومان کردووە.
تەلەفزیۆنی ئورینت ی نزیک لە ئوپزسیۆنی سوریە ژمارەی قوربانیانی 180 کوژراو 1000 بریندار راگەیاندووە.
ئی.ئێن.ئێن لە زمانی چالاکێکی سوری رایگەیاند: گازی شیمیایی لە نێو بۆمبی بۆشکەیی کە لە هێلی کۆپتێرەکانەوە خراونە خوارەوە بووەتە هۆی کوشتنی خەڵکێکی زۆر. راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن ژمارەیەکی بەرچاو لە قوربانیان منداڵن.
ئورینت ژمارەی کوژراوەکانی بە 180 کەس راگەیاندووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ هێرشی شیمیایی لە سوریە هەژێنەر و جێی نیگەرانیە. مێژووی رژیمی ئەسەد لە بەکار هێنانی چەک و چۆڵی شیمیایی دژ بە خەڵکی خۆی گومانێک ناهێڵێتەوە و هێرش بە گازی سارین لە غوتەی رۆژهەڵات لە 21ی ئوتی 2013 دەستی پێ کرد و زیاتر لە 100 کەسی کوشت.
هێزر نائێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: راپۆرتی هەژێنەر لە سوریەوە دەگەن و ئەگەر ئەو تاوانانە بسەلمێ کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بەپەلە دەبێ کاردانەوەی هەبێ.