نزیک بە نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خاکەلێوەی 1397 دولار گەیشتە شەش هەزار تمەن.
نزیک بە نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە 20ی خاکەلێوەی 1397 دولار گەیشتە شەش هەزار تمەن.
هەواڵدەری حکومەتی ئیلنا لەژێر ناوی سکە ملوێنێک و 960 هەزار دولار بوو بە شەش هەزار تمەن، دیانی نا بە دابەزینی ئەرز و نووسی: ئەمرۆیش هەر وەک رۆژانی پێشوو هەروا نرخی ئەرز لە بەرزبوونەوەدا بووە و دولار لەلایەن هەندێ لە دەڵاڵەکانەوە گەیشتە 5930 هەتا شەش هەزار تمەن دەفرۆشرێ. لە ئێستادا یەک یۆرۆ بە حەوت هەزار تمەن دەفرۆشرێ.
بەپێی وتەی چاودێران، دانانی جان بۆڵتۆن وەک راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کە ئەورۆ بریار وایە راگەیەندرێ و مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، کاریگەری زۆری بەسەر بازاری ئەرزی ئێران و بەرز بوونەوەی نرخی دولار هەبووە.