هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە نۆروێژ بەشداری لە کۆری پرسەو ماتەمینی دلۆڤان بارزانی دا کرد.
هەیئەتێکی سازمانی خەبات لە نۆروێژ بەشداری لە کۆری پرسەو ماتەمینی دلۆڤان بارزانی دا کرد.
بەپێی هەواڵ، رۆژی شەممە 18ی خاکەلێوەی 1397 هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات بەشداریان کرد لە کۆڕی پرسە و ماتەمینی شێخ دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە شاری ئۆسلۆ کە لەلایەن رێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ بەرێوەچوو.
هەیئەتی سازمانی خەبات پێکهاتبوون لە بەرێزان مەحمود یوسفی بەرپرسی پێوەندی کۆمیتەی نۆروێژ و عەلی بەهرامی.
هەیئەتی سازمان پرسەو سەرەخۆشی کۆمیتەیان بە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان گەیاند.
کۆچکردوو شێخ دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازای کاک مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و برای کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو.