ناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ماوەی 24 بۆ 48 سەعاتی داهاتوودا بریاری گرینگ و لەبارەی سوریەوە بدات.
لەو بارەوە هەواڵدەری بلۆمبەرگ بوونی: دۆناڵد ترامپ وتی ئەمریکا وەڵامی هێرشێک کە گومانی شیمیایی بوونی لەسەرە، دەداتەوە.
ناوبراو شەوی دووشەممە 20ی خاکەلێوە لە دانیشتنێک لەگەڵ فەرماندە سەربازیەکان بە هەواڵنێرانی وتت ئێمە بریارێک کە دەبێ وەک وەڵامدانەوە بەو هێرشەی شیمیاییەی لە نزیکی دیمشق کرا، بدەینەوە و ئەو وەڵامەش توند دەبێ.
دۆناڵد ترامپ وتی ئێمە ناتوانین وەها تاوانێ: ببینین و دەتوانن بینینن کە ئەوانە هەژێنەرن و ئێمە ناتوانین رێگە بدەین ئەو کردەوانە لە شوێنەکانی جیهانن رووبدەن. ئێمە ناتوانین رێگە بە روودانی ئەو کردەوانە بدەین.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: ناتوانێ جۆری وەڵامەکەی ئەمریکا باس بکات یان بڵێ چ کاتێک دەکرێ. من نامەوێ لەبارەی کاتی ئەو کارەوە قسە بکەم.
بەپێی راپۆرتی بلۆمبەگ دووشەممە 21ی خاکەلێوە رایگەیاند کە ترامپ و ئیمانۆئێل ماکرۆن لە پێ,ەندیەکی تەلەفونی دا رێکەوتن کە هاوئاهەنگی خۆیان لەبارەی چەک و چۆڵی چەنگی درێژە پێبدەن. هەر دوو کیان رۆژی یەکشەممەش پێکەوە قسەیان کردووە.
ترامپ شەوی دووشەممە وتی ئێمە لەبارەی ئەوەی کە چ کەسێک بەرپرسی هێرشی شیمیایی لە سوریە بووە روونکردنەوەی باشمان دەست کەوت. ئێمە وەڵامی باشمان بەدەست هێنا.