رۆژی سێ شەممە 21ی خاکەلێوەی 1397 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا خوازیاری ئازاد کردنی بە پەلەی زیندانی سیاسی گولروح ئیریاییە.
رۆژی سێ شەممە 21ی خاکەلێوەی 1397 رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا خوازیاری ئازاد کردنی بە پەلەی زیندانی سیاسی گولروح ئیریاییە.
لەو راگەیەندراوەدا هاتووە رەوشی جەستەیی خانمی ئیریایی باش نیە و بەهۆی ئەو کێشەی لەبەر مانگرتن لە خواردن تووشی بووە بۆ نەخۆشخانە براوە.
بەپێی نوسراوی رێکخراوی چلودێری مافی مرۆڤ گولروح ئیریایی تەنیا لەبەر چالاکی ئاشتیانە لە بەندیخانەیە و لە مافی دادگاییەکی دادپەروەر بێ بەش بووە.
رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ هەروەها نووسیویەتی کە خانمی ئیریایی و ئاتێنا داییمی رۆژی 14ی رێبەندان لەنارەزایەتی بە دۆخی خراپی ناو بەندیخانە مانیان لە خواردن گرت.