کۆشکی سپی لە راگەێندراوێکدا رایگەیاند کە رۆژی دوشەممە٢٠ ی خاکەلێوە، هەریەکە لە دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئامریکاو ئەمانوئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە، لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا، لەبارەی بەردەوامی هاوئاهەنگیان بۆ کاردانەوە بە هێرشی شیمیایی بۆسەر هاوڵاتیانی سڤیلی سوریە، قسەو گفتو گۆیان کردووە.
واشنگتن ئەگزمینر: رایگەیاندووە کە راپۆرتەکەی کۆشکی سپی ماوەیەکی کەم لەدوای قسەکانی ترامپ بڵاوکرایەوە، کە وتبوی لە ماوەیەکی نزیکدا ئامریکا بریار دەدات لە پێوەند بەو هێرشە نامرۆڤانەیەی سوریە.
ناوبراو گوتی: ئێمە ئەمشەو یان کەمێکی دیکە بریار دەدەین... ئێمە ناتوانین رێگە بدەین ئەم بابەتە لە جیهانی ئێمەدا روبدا، بەتایبەت کاتێک کە بە هۆی بەهێزیی وڵاتە یەکگرتووەکان بێت. ئێمە دەتوانین ئەو کارە بکەین، ئێمە دەتوانین ئەو کارە بوەستێنین.