رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ رێکەوتی ۲۲ى خاکەلێوە نوسی: هاوکات لەگەڵ جووڵەی Ø·شتی سەربازی ئامریکا و فەڕانسە بۆ بازنەی ئاگری سووریە، دۆناڵد ترامپ و راوێژکارەکانی، خ
رۆژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ رێکەوتی ۲۲ى خاکەلێوە نوسی: هاوکات لەگەڵ جووڵەی Ø·شتی سەربازی ئامریکا و فەڕانسە بۆ بازنەی ئاگری سووریە، دۆناڵد ترامپ و راوێژکارەکانی، خەریکی راوێژ لەگەڵ هاوتا نێونەتەوەییەکانی خۆیاندان.
دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ لە هەوڵی کۆکردنەوەی پشتیوانی نێونەتەوەیی لە ئەگەری هێرشی سەربازی دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەبەر هێرشی شیمیایی، و لە هەنگاوی یەکەم دا خەریکی رازی کردنی وڵاتانی فەڕانسە و ئینگلیس و عەرەبستانە. ئەو وەڵاتانە خوازیاری کاردانەوەی توندن دژ بە بەشار ئەسەد.
واڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژەی بەوەکرد: هاوکات لەگەڵ راوێژی دۆناڵد ترامپ و بەرپرسانی پلەبەرز لەگەڵ هاوتاکانی خۆیان لە وەڵاتان، ئامریکا و فەرانسە کةشتی سەربازیەکانیان کە هەڵگری موشەکی کروزن لە نزیک ئاگری سوریە جێگیر کردووە.
پشتیوانی بەربڵاو بۆ دژکردەوەی هاوبەش، دەرخەری ئەوەیە کە ئامریکا و وڵاتانی تر دەتوانن هێرشی بەربڵاو و زیاتر لە ساڵی رابڕدووی وڵاتی ئەمریکا دژ بە بنکەی هەوایی سوریە ئەنجام بدەن .
دۆناڵد ترامپ بە پیشنیاری تیمی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی، بەرنامەی سەردانی رۆژی هەینی بۆ بەشداری کردن لەکۆبوونەوەی رێبەرانی ئامریکای باشوور هەڵوەشاندەوە.
هەروەها جێمز متیس وەزیری بەرگری ئامریکا سەردانەکەی بۆ وڵاتانی رۆژئاوای ئامریکا هەڵوەشاندەوە.