دیوانی بەرزی رژیم حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی زیندانی سیاسی کوردى تەئید کردەوە.
دیوانی بەرزی رژیم حوکمی ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی زیندانی سیاسی کوردى تەئید کردەوە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی سێ شەممە 21ی خاکەلێوەی 1397، حوسێن ئەحمەدینیاز، پارێزەری زیندانیی سیاسیی کورد، رامین حوسێن پەناهی وێڕای تەئیدکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕا٠Šگەیاندووە، کە ئەو حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خاکەلێوە، لە لقی ٣٩ى دیوانی باڵای رژیم لە شاری قوم تەئید کراوەتەوە و ئەگەری ئێعدام کردنی ئەو زیندانییە سیاسییە زۆر نزیکە.
ڕامین حوسێنپەناهی، ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕ، لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیم لە شاری سنە، بە سەختی بریندار بوو و لە لایەن هێزەکانی سپاوە دەسبەسەر کرا.
دادگای رژیم لە شاری سنە حوکمی ئێعدامی بەسەر ڕامین حوسێنپەناهی، زیندانیی سیاسیی کورد دا سەپاند.