رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوەی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسی روسیە ئامادە بە چونکە خەریکن دێن، مووشەکی نوێ و جوان و زیرەک.
رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوەی 1397 دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسی روسیە ئامادە بە چونکە خەریکن دێن، مووشەکی نوێ و جوان و زیرەک.
ناوبراو لە درێژەی پەیامە تویتێریەکەی دا بە ئیشارە بە دیکتاتۆری سوریە و دەوڵەتی روسیە دەڵێ: نابێ لەگەڵ حەیوانێک کە خەڵکەکەی خۆی بە گاز دەکوژێ و بەو کارە ئۆقرە دەگرێ، شەریک بن.
ئەم پەیامەی دۆناڵد ترامپ وەک کاردانەوەیەکە بە هەرەشەی بەرپرسانی روسیە دژ بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دیکتاتۆری سوریە.
وەک پەرچەکردار بە هەواڵی هێرشی شیمیایی نوێی دیکتاتۆری سوریە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەمریکا وتی حکومەتی بەشار ئەسەد باجێکی قورس دەدا لەسەر ئەو کارەی.