یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە ساڵی 2017 دا لە ئێران 507 کەس ئێعدام کراون

لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە ساڵی 2017 دا لە ئێران 507 کەس ئێعدام کراون

رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوەی 97 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی حوکمی ئێعدام لە ساڵی 2017ی زایینی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: زیاتر ل

 رۆژی چوارشەممە 22ی خاکەلێوەی 97 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی حوکمی ئێعدام لە ساڵی 2017ی زایینی بڵاو کردەوە و رایگەیاند: زیاتر لە نیوەی کۆی ئێعدامەکانی جیهان لە ساڵی 2017 لە ئێران رووی داوە.

لە راپۆرتی لێبوردنی نێونەتەوەیی ئێعدام بە سزایەکی بێرەحمانە و نامرۆڤانە پێناسە کراوەو هاتووە: 142 وەڵات بەکار هێنانی حوکمی ئێعدامیان لە قانوونی خۆیان لابردووە یان ئەو حوکمەیان راگرتووە بەڵام ئێران تەنیا لە ساڵی رابردوودا لانی کەم 507 حوکمی سێدارەی بەرێوەبردووە کە دەکاتە نیوەی کۆی ئەو ئێعدامانەی لە جیهاندا بەرێوەچوون.

لەو راپۆرتەدا هەروەها هاتووە رەوتی لێکۆڵینەوەو دادگایی زۆرێک لەو کەسانەی لە ئێران حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاندوون، "نادادپەروەرانە"یە و دیانپێدانانی ئەوان لە ژێر شکەنجە و ئازاردا وەردەگیرێ و ئەو دیاپێدانانە هەندێ جار لە تەلەفزیۆنەکانیش دا بڵاو دەکرێتەوە.

 

لەو ماوەدا 31 حوکمی سێدارە و حوکمی قرتاندنی دەستی چوار لاو لە شوێنە گشتیەکاندا بەرێوەچووە.


6 ساڵ و 7 مانگ و 11 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە ساڵی 2017 دا لە ئێران 507 کەس ئێعدام کراون

لێبوردنی نێونەتەوەیی: لە ساڵی 2017 دا لە ئێران 507 کەس ئێعدام کراون

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران