لەکاتێکدا کە جینایەتی هەژێنەری شیمیایی ئەسەد رق و توورەیی لای کۆمەڵگەی جیهانی دروست کردووە، ولایەتی راوێژکاری خامنەیی لە سەفەرێکدا بۆ دیمەشق، لەپێوەند بە پشتیو
لەکاتێکدا کە جینایەتی هەژێنەری شیمیایی ئەسەد رق و توورەیی لای کۆمەڵگەی جیهانی دروست کردووە، ولایەتی راوێژکاری خامنەیی لە سەفەرێکدا بۆ دیمەشق، لەپێوەند بە پشتیوانی رژیمی ئاخوندی لە دیکتاتۆری خوێنرێژی دیمەشق و جینایەتەکانی لە غوتەی رۆژهەڵات، پێداگری کردەوە.
هەواڵدەری رەسمی رژیم(ئیسنا) ٢٢ی خاکەلێوە لەبارەی دیداری ولایەتی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رژیمی ئەسەد، بڵاوی کردەوە کە: عەلی ئەکبەر ولایەتی لەم دیدارەیدا لەپێوەند بە پشتیوانی رژیمی ئێران لە دیکتاتۆری سوریە پێداگری کردۆتەوە.
هەروەها هێندێک لە راپۆرتەکان ئاماژە بە راگواستنی فرۆکە جەنگیەکانی رژیمی ئەسەد بۆ حاکمیەتی ئاخوندی لە ئێراندا دەکەن.