هاووڵاتییەکی کورد لە دوای سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.
هاووڵاتییەکی کورد لە دوای سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی نادیارە.
بەپێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار، بە ناوی ناسێح خالیدی تەمەن 30ساڵ، لەدوای سێ مانگ لە دەسبەسەرکرانی چارەنووسی روون نیە.
ناوبارو کارمەندی نەخۆشخانەی شاری پیرانشار بووە و ڕۆژی یەکشەممە 17ی بەفرانباری 1396، لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کراوە و وێرای هەوڵی زۆری خانەوادە و کەس و کارەکەی هەتا ئێستا هیچ زانیاریەک لە شوێنی راگرتنەکەی لەبەر دەستدا نیە.
هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات ناسێحیان بەتۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ حیزبە سیاسیە تێکۆشەرەکانی کوردستان دەستبەسەر کردووە.