رۆژی پێنج شەممە 23ی خاکەلێوە ئەحمەد ئەبوغەیت سکرتێری یەکیەتی عەرەب لە کۆبوونەوەی ئەو یەکیەتیە لە ریاز وتی قەیرانە مەترسیدارەکان لە ناوچەکە دەستێوەردانی دەرەکی
رۆژی پێنج شەممە 23ی خاکەلێوە ئەحمەد ئەبوغەیت سکرتێری یەکیەتی عەرەب لە کۆبوونەوەی ئەو یەکیەتیە لە ریاز وتی قەیرانە مەترسیدارەکان لە ناوچەکە دەستێوەردانی دەرەکی ئاسانتر کردووە.
ناوبراو دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە بەحرەین و وەڵاتانی دیکەی عەرەبی مەحکوم کرد.
ئەبوغەیت هەروەها وتی: تاقمە چەکدارەکانی حوسی هەر جۆرە رێگەچارەیەک بۆ ئاشتی لە یەمەن رەت دەکەنەوە.
عادل ئەلجوبەیریش وتی: بە دریژەی دەستێوەردانەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکە، ئاشتی بوونی نیە. رژیمی ئێران و تیرۆریزم دوو رووی دراوێکن.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: تاقمە چەکدارەکانی حوسی بەرپرسایەتی تێکڕای قەیرانی یەمەنیان لە ئەستۆیە.