لەگەڵ پەرەسەندنی کێشە و ململانێیەکان لە ناوچەکە، چەکدارە حوسیەکانی یەمەن پەرە بە هێرشە مووشەکیەکانیان بۆ سەر وەڵاتی عەرەبستان دەدەن.
بەپێێ هەواڵ، رۆژی پێنج شەممە 23ی خاکەلێوەی 1397 چەکدارانی حوسی بۆ جارێکی دیکە مووشەکی بالستیکیان گرتووەتە عەرەبستان. کە فیلم و ویدئوی ئەم کردەوەی حوسیەکان لەلایەن راگەیەنەکانی ئەو تاقمەوە بڵاو کراوەتەوە.
هێزەکانی بەرگری هەوایی عەرەبستان رۆژی چوارشەممە ئەو سێ مووشەکە بالستیکەی حوسیەکانیان لە ئاسمانی ریاز و شارەکانی جیزان و نەجران لە باشووری عەرەبستان خستووەتە خوارەوە.
بە پەرەسەندنی هێرشی مووشەکی چەکدارارنی حوسی لایەنگری رژیمی تیرۆریستی ئاخوندی بۆ سەر عەرەبستان، کێشە و ملمڵانێی نێوان عەرەبستان و رژیمی ئێران دەچێتە قۆناغێکی تازەوە.