پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یادى سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

یادى سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))
سازمانی خەبات

 بەپێنووسی: مامۆستا سەید جەلالدین حسینی

رۆڵەی شیرین وکۆرپەی نەخشین لە ئامێزی دایک وباب دا چ جوانە و چ لەبەردڵانە .نابینی چۆن بە دەست دەی پارێزن وبا چاکی ئاگاداری لێدەکەن . دەی لاوێننەوەو بە هەموو کرانێک دەی وێننەوە. چەندەیان لە بەردڵانە وچەندەیان پێ جوانە ، کاکۆڵی بە شانە دادێنن و بە کوڵانکەی شین لە چاوی بەدی بەدوور دەکەن حەتا پشمی ئەڵاخێری بۆ دەکەن ولە گەڵ هەر قرپەیەک کە دەیێنێتەوە نۆشی پێ دەڵێن . هەر ڕۆژێ کە قسەیەک فێردەبێ شادییەک دەخاتە دڵی خێزانەوەو کە کارێک دەکا پرمەی پێکەنین دەخاتە ماڵەوە . دانیشتنی لە بەر چاوان جوانەو رۆیشتنی جوانتر. کە دەڵێ دایە گومبەزەیی سینەی دایک بە دایک قوربانت بێ دەنگ دەداتەوە کە دەڵێ بابە بە گیانی بابە وڵام دەدرێتەوە ، ئاوا بەخێو دەکرێ وبە ناز بەرێوە دەبرێ. نازی دەبوورێ وگروویی چارەسەر دەکرێ.ئەو کۆرپە شیرین وجوانە هەڵ دەداو تووڵی ڕادەکێشێ و قاشی بەڕۆیی دەکشێ وبە خۆ دادێ وباردێ . هیوای دایک وبابانە وفریاد رەسی داگەینو و دامانە . هیوایی ڕۆژی تەنگانەیەو مەترسی داگیرکەرو بێگانەیە.ئەو کۆرپە نازادرەی دایک وبابان ، هیوای رۆژی تەنگانەی دایک وبابانە. خۆ تەنگانەی دایک وباوکان هەر ئەو تەنگانەیە کە لە گەلی کوردی چارەڕەشە. تەنگانەی کورد یەکەو هەموو تەنگانەی گەلەکەمان لەو تەنگانەوەیە، ئەویش دەردی بێگانەیە ئەو بێگانەی کە هەر جارە وبە پێستێک دا خۆی دەردەخاو کردەوەو دڵی ناگۆڕێ و ڕەشەو ڕەش هەر ڕەشە وچاوچنوک وبەر چاو تەنگە. چاوی تێر نابێ بە بەشی خۆی وپەلاماری ئەم وئەو دەدا کێ بێ دەستی درێژی کۆتا کا. کۆڵە مەستی پڕ لە سینگی خوێن و ژان بدا جوێ لە ڕۆڵە نازادرانە کێ هەیە ئەرکی پڕ لە شانازی شۆڕش وخەباتی پی٠ بسپی٠ردرێ جوێ لەو خۆشەویستانە ؟ کێ یە کە سوور خەلاتی شەهادەتی لێ دەوەشێتەوە جوێ لەو ڕۆڵە شیرینەی کە سەرگۆنای وەکوو هەڵاڵەی سەر گۆڕی شەهیدانە. بەڵێ بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە و بێچوە شێر بۆ ڕۆژی تەنگانەیە. کێ یە کە بە ورەی گیانی و بە سینەی فراوانی کوردستان بپارێزێ کێ یە کە خۆ بکاتە قۆچی قوربانی گەل و سەری بەرزی وەهێلێ بەبەرزی؟ جوێ لەو ڕۆڵە نازدارانەی لای دایک وبابان. ئەو نازدارانەی شایانی شانازین. دایک وباوکان کۆرپەی شیرینیان بۆ ڕۆژی تەنگانەی گەل دەوێ بۆیە بە دوو دەست کۆرپەکانی باوەشیان کە ئێستابوونە شوڕە لاوی گۆێ گۆین بە سەری دوژمنان ، پێشکەش بە سەنگەری خەباتی رزگاریخوازانەی گەلی کورد دەکەن . کاتێک کە بۆ ناسیاوانی شەهید عەلی مەلایی قسە لە نازداری و خۆشەویستی دەکرێ لە لای دایک وباوکان بەر هەموو خۆشەویستان شەهید عەلی مەلاییان بەبەر چاودا دێ. ((شەهید عەلی مەلایی کە لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە ساڵی (1347)دا لە شاری بانە لە دایک بوو. لە تەمەنی شەش ساڵیدا نێردرایە قوتابخانە وتاسێ ی راهنمایی دەرسی خوێند. کاکە عەلی مەلایی هەر لە منداڵییەوە کوڕێکی ورد بوو. لە چۆنیەتی گەلی کورد وداگیرکەرانی کوردستان ،نیشتمانی خۆشەویستی ڕادەما.ئەوە بوو دڵی ڕانەوەستا کە چاوی لە ستەمی داگیرکەران و لێقەوماوی چارەڕەشی گەلەکەی بێ. خۆی ڕانەگرت و لە بەهاری ساڵی (1363)دا هاتە ناوریزی پێشمەرگەکانی سازمانی خەباتەوە ودوای ڕاهێنان وبار هێنان، ماوەیەک لە بەشی چاپەمەنی دا کاری کرد. لە بەهاری (1364)چووە ناوریزی پێشمەرگەکانی هێزی شەهید سەیدخەلیلەوە. شەهید عەلی مەلایی کە تەمەنی لە 17 ساڵ تێنەپەڕی بوو، زۆر ئازاو بەجەرگ بوو هەموو دەمێک هەوڵی دەدا کە لە پێشمەرگە ناودارەکان نەمێنێتەوە. شەهید عەلی لاوێکی هێواش و ڕازدار بوو جێ ی متمانەیی شۆڕش بوو. بە دڵ شۆرش وخەباتی لە ناوریزی سازمانی خەباتی خوێناویدا خۆشدەویست. خۆ وەدوودانی نەبوو لە ریزی پێشمەرگایەتیدا. شەهید عەلی لە کاتێک دا کە ببوە یەکێک لە جێ ی هیواو هومێدی سازمانی خەبات بە داخێکی گرانەوە لە بەیانی23 ڕێبەندانی ساڵی1364دا لە گوندی(یاکوباوای) دەشتەتاڵی بانە لە کاتی گەمارۆدانی ئاوایی لە لایەن پاسدار وخۆفرۆشەکانی رژێم وبەربەرەکانێی پێشمەرگەکان دا عەلی مەلایی دەرباز نەبوو و پێکراو بە پلەی شەهادەت گەیشت وچووەناو کۆڕی شەهیدانی سوور خەلاتی کوردستانەوە. ڕۆژی دوایی تەرمی پیرۆزی لە گۆرستانی هەزار ساڵەی شوێ لە ناو رێزو ئیحترامی خەڵکی بەشەرەفی ناوچەو مامۆستایانی نیشتمانپەرەست وئازاونەترس دا خراناو باوەشی کوردستانی خۆشەویست وبە گیانی پڕ لە ئیمانی ئەو گۆرستانەی کردە چراغان. ((هەزاران سلاو لە گیانی پاکی شەهید عەلی مەلایی وگشت شەهیدانی سوور خەڵاتی کوردستان.))


8 ساڵ و 9 مانگ و 4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یادى سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

یادى سەروەری گەل شەهید ((عەلی مەلایی))

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران